٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری پەروەردە: هۆڵی تاقیكردنەوەكان كۆنتڕۆڵ كراون

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info- وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان، لەبارەی بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەی هەردوو قۆناغی 9ـی بنەڕەتی و 12ـی ئامادەیی هۆشداری دا و ڕایگەیاند، هەر كەسێك هەوڵی دزەپێكردنی پرسیارەكان و قۆپیە بدات، لە رێگەی یاساوە لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەكرێت. دەشڵێ، لە رێگەی ئامێری پێشكەوتووەوە، هۆڵی تاقیكردنەوەكان كۆنتڕۆڵ كراون.

دكتۆر (پشتوان سادق)، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە شەوی رابردوو بەڕێوە چوو، رایگەیاند، "بۆ تاقیكردنەوەی پۆلەكانی 9ـی بنەڕەتی و 12ـی ئامادەیی، هەموو ئامادەكاریەك لەلایەن وەزارەتی پەروەدەی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە كراوە و لە رێگەی چەندین ئامێرەوە رێگری لە دیاردەی قۆپیەكردن دەگیرێت و هەر قوتابییەكیش پەنا بۆ قۆپیەكردن ببات، لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەكرێت و بۆ ماوەی شەش ساڵ زیندانی دەكرێت، جگە لەوەیش هەر مامۆستا و كەسێك هاوكار بێت بۆ دزەكردنی پرسیارەكان، ئەوا بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵدا دەكەین و ساڵی رابردوویش لێپێچینەوە لە ژمارەیەك كەس كراوە و هێڵەكانی ئینتەرنێت بۆ ماوەی سێ كاتژمێر لەسەر هەموو ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەپچڕێن و ئامێری پێشكەوتوویش لەنێو هۆڵەكان دانراوە بۆ بڕینی هەر هێڵێكی ئینتەرنێت".

دكتۆر (پشتیوان) گوتیشی، "بۆ هەردوو وانەی كوردی و عەرەبی شێوازی ئارەزوومەندانەیە و پێویستە قوتابیان وەڵام بدەنەوە، چونكە راستە وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاری لەبارەیەوە داوە، بەڵام ئێمە وەك پەروەردە تانەمان لەو بڕیارە داوە و پێویستە قوتابیان پابەندی بڕیاری وەزارەتی پەروەردە بن و وەڵام بدەنەوە".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار