٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەلی بەلۆ: سیاسەتی ئابووریی ھەرێم سەركەوتنی گەورەی تۆمار كردووه‌

سەرچاوە: KDP.info
 
ھەولێر-KDP.info-  شارەزایەكی بواری نەوت دەڵێت، خۆڕاگریی ھەرێمی كوردستان لە سێ ساڵی رابردوودا، سەركەوتنی ئابووریی ھەرێم دەردەخات و، ھەنگاوێك بوو بۆ ئەوەی پرۆسەی ریفراندۆم ئەنجام بدرێت.
 
شارەزای بواری نەوت (د. عەلی بەلۆ)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "خۆڕاگریی ھەرێمی كوردستان لە ڕووی ئابوورییەوە كە لە ماوەی سێ ساڵی رابروودا بەشەبوودجەی بڕدراوە و نرخی نەوتیش دابەزی، سەركەوتنی سیاسەتی ئابووریی ھەرێمی كوردستان دەگەیێنێت و ئەمەیش ھەنگاوێك بوو ھەرێم بەرەو ریفراندۆم بچێت".
 
(بەلۆ) گوتیشی، "سیاسەتی ئابووریی ھەرێمی كوردستان لە ساڵانی رابردوودا، دەریخست كە سیاسەتێكی تەندروست بووە، ھەر بۆیە ئێستا كەوتووەتە سەر سكە و رۆژ بە رۆژ زیاتر پێشڤە دەچێت و ھەنگاوی زۆر باشیشی ناوە و سەركەوتنی گەورەیشی تۆمار كردووە".
 
ئەوشارەزایەی ئابوری ده‌شڵێ، "ھەرێمی كوردستان سەرەڕای ئەو گەمارۆیەی خرایە سەری لەلایەن بەغداوە، توانی خۆی رزگار بكات، ئەمەیش سەركەوتنێكی دیكەی ھەرێمی كوردستانە."
 
 
بڵند ئیبراھیم 
 
 

هەواڵی پەیوەندیدار