سەرۆكی هەرێم، سەرەخۆشی لە خانەوادەی لیوا فارووق قادر دەكات

بە ناوی خوای مەزن و دلۆڤان
بۆ خانەوادەی بەڕێزی لیوا فارووق قادر حەمەساڵح..
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی لیوا (فارووق قادر حەمەساڵح) كوڕی شەهید (قادر حەمەساڵح) ناسراو بە (قالە سوور)مان پێگەیشت.
لەم بۆنە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و سەرجەم هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو و خزمان و كەسوكارتان دەكەم و خۆم بە بەشداری خەمتان دەزانم.
لە خوای گەورە داواكارم گیانی كاك (فارووق) بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و ئارامی و دڵنەواییش بە ھەموو لایەك ببەخشێت.
انا لله وانا الیە راجعون
مەسعوود بارزانی
٢٠١٧/٦/١٤




