ئه‌لمۆنیته‌ر: گرێبەستی نەوتی هەرێم لەگەڵ ڕووسیا، ئاکامی سیاسیی زۆری دەبێت

هەولێر-KDP.info- سایتی ئه‌لمۆنیته‌ر له سه‌ر جێکه‌وته‌کانی گرێبه‌ستی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان و ڕووسیا ڕاپۆرتێکی بڵاو کرده‌وه و، ئاماژه به به‌ره‌وپێشچوونه‌کانی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات که حکوومەتی عێراق بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر دژایه‌تیی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستانی کردووه به سه‌ربه‌خۆیی له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌که‌وه، دواتر ڕووداه‌کانی شه‌ڕی داعش له عێراق و نزمبووونه‌وەی نرخی نه‌وت هه‌مووی کاریگه‌رییان هه‌بووه، به‌ڵام لەگەڵ ئەوەشدا حکوومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وام بووه له هه‌وڵه‌کانی و، له‌و ماوه‌یه‌دا تورکیایش ڕۆڵی کاریگه‌ری هه‌بووه، له ئێستایشدا حکوومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ کۆمپانیای ڕۆسنه‌فتی ڕووسیایی گرێبه‌ستێکی واژۆ کردووه که جێکه‌وته‌ی زۆری له داهاتوودا ده‌بێت.
له ڕاپۆرته‌که‌دا، که له‌لایه‌ن (محه‌ممه‌د بوزئه‌رسڵان)ـه‌وه ئاماده کراوه، ئاماژه به‌وه ده‌کات، که ئەو گرێبه‌سته وا ده‌کات وڵاتێکی دووری وه‌ک ڕووسیا له ڕووی جیۆگرافی و له ڕووی سیاسییه‌وه له کوردستان نزیک بکاته‌وه.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە "به‌پێی ئه‌و ڕێککه‌وتنه که له ٢ی حوزه‌یران له کۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهانی لە سان پترسبۆرگ له نێوان سه‌رۆکوه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان و کۆمپانیای ڕۆسنه‌فت کرا، کۆمپانیاکه نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان ده‌کڕێت و دەیگوازێتەوە بۆ پاڵاوته‌کانی له ئه‌ڵمانیا، هه‌ر له سه‌ره‌تایشدا ٣ ملیار دۆلار له په‌ره‌پێدانی ژێرخانی نه‌وتی هه‌رێمه‌که خه‌رج ده‌کات."
هەروەها سەرچاوەکە ده‌ڵێت "ئێستا ڕووسیا هاوشان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و تورکیا له کاریگه‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی بازاڕی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستانە و به ڕای ئه‌کادیمییه‌کی کورد (دکتۆر جه‌بار قادر)، ئه‌م گرێبه‌سته زیاتریش له پاره و قازانجی بۆ کوردستان تێدایه."
(دکتۆر جه‌بار قادر) پێی وایه ڕووسیاییه‌کان پێشبینیی ئه‌وه‌یان کردووه که کورد کاریگه‌رییه‌کی گه‌وره‌ی له سه‌ر داهاتووی ناوچه‌که ده‌بێت و گوتووشیەتی "ڕووسیا پێی وایه عێراق دابه‌ش ده‌بێت یان لانیکه‌م ده‌بێ به سێ هه‌رێمی جیاواز، بۆیه ئێستا مامه‌ڵه‌کردنیان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی ناوه‌ند سست کردووه. ئه‌گه‌ر حکوومه‌تی به‌غدایش پێیان بڵێت بۆ ئه‌و گرێبه‌سته ده‌که‌ن؟ کورد و ڕووسیاییه‌کان پێیان ده‌ڵێن ئێوه له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا مامه‌ڵه ده‌که‌ن، له‌کاتێکدا ئه‌مریکاییه‌کان له هه‌رێمی کوردستان سه‌رمایه‌گوزاریی نه‌وت ده‌که‌ن، ئێمه‌ش هه‌مان شت ده‌که‌ین".
ئەو ئەکادیمییەی کورد هەروەها باس لەوە دەکات کە "ئه‌م گرێبه‌سته ناوازه‌یه، چونکه تائێستا بازاڕی نه‌وتی کوردستان به مه‌رجی تورکیا به‌ڕێوه چووه، به‌ڵام تورکیا ناتوانێ له‌گه‌ڵ ڕووسیادا ئه‌مه بکات. گرێبه‌سته‌که ئاکامی سیاسیی زۆری هه‌یه، به‌ڵام ده‌بێ ڕوون و شه‌فاف بێت."
هه‌روه‌ها، له ڕاپۆرته‌که‌ی ئه‌لمۆنیته‌ردا، ڕای (ئایدن سه‌لجون) وه‌رگیراوه که دیپلۆماتکارێکی تورکه و یه‌که‌م کۆنسووڵی تورکیا بووه له هه‌ولێر، ئه‌و به دووری ده‌زانێت ئه‌م گرێبه‌سته هیچ جۆره گرژییه‌ک له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و ئانکارادا دروست بکات. هه‌روه‌ها پێی وایه له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه پێشتر حکوومه‌تی هه‌رێم ڕاوێژی به ئه‌مریکا کردبێت و، سه‌رۆکی حکوومه‌تیش په‌یوه‌ندیی باشی له‌گه‌ڵ ئانکارا هه‌یه و پێشبینی ده‌کات باس کرابن.
(سه‌لجون) پێی وایه ئه‌م گرێبه‌سته زۆر گرینگه بۆ کوردستان، چونکه ڕووسیا بۆریی نه‌وتی کوردستان به‌کار ده‌هێنێت، بۆیه کاری تێدا ده‌کات و توانای گواستنه‌وه‌ی نه‌وت به‌رز ده‌کاته‌وه.
ڕاپۆرته‌که، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات، که حکوومه‌تی هه‌رێم ده‌یه‌وێت کڕیاری جیاجیای بۆ نه‌وته‌که‌ی هه‌بێت، ئه‌مه بۆ ئابووریی کوردستان باشه و ده‌سه‌ڵاتی حکوومه‌تی هه‌رێم به‌هێز ده‌کات. هه‌روه‌ها ئه‌و گرێبه‌سته زۆر کاریگه‌ری هه‌یه له هاندانی کورد بۆ سه‌ربه‌خۆیی، ئه‌گه‌ر ڕێفراندۆمه‌که‌ی ئه‌یلوول به‌ڵێ به ده‌ست بهێنێت، نه‌وت کاریگه‌ریی سه‌ره‌کی ده‌بێت له دروستکردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ، ئیتر پێویستیشیان نابێت بگه‌نه ده‌ریا و خۆیان نه‌وتی خۆیان ده‌یفرۆشن.




