٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فەرماندەی میحوەری خورماتوو: زەبرێکی کوشندەمان لە داعش دا

سەرچاوە: KDP.info

 

خورماتوو-KDP.info-  فەرماندەی میحوەری خورماتوو گوتی، ئازایانە بەرەنگاری هێرشەکەی دوێشەوی تیرۆریستانی داعش بووینەوە و زەبرێکی کوشندەیان لێ درا.

شەوی رابردوو تیرۆریستانی داعش لە سنووری خورماتوو و لە دوو قۆڵەوە ھێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگە، بەڵام بە تووندی بەرپەرچ درانەوە و پێشمەرگە تێکیشکاند و زیانی زۆریشیان پێگەیاندن.
(عەبدوڵڵا بۆر) فەرماندەی میحوەری خورماتوو بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "کاتێک ئێمە بۆ شەڕەکە چووین، لە رێگەدا دوو بۆمبی چێندرا تەقینەوە، بەڵام خۆشبەختانە ھیچ زیانێکی نەبوو."
سەبارەت بەو زیانانەی پێشمەرگە لە تیرۆیستانی داوە، (عەبدوڵڵا بۆر) گوتی، داعش کوژراوی ھەبووە و لە شوێنی شەڕەکە خوێن ھەبوو، دیاربوو کە تەرمەکانی خۆیان بردبووەوە، بە داخەوە کە ئێمەش شەھیدێک و سێ بریندارمان ھەبوو."

ئەو فەرماندەیە دەڵێ، جموجۆڵی داعش لە ناوچەکە بە بەردەوامی ھەیە و، بە ئۆتۆمبێل ھاتوچۆ دەکەن و دەخولێنەوە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار