بە هۆی پەكەكەوە، ناوچەی ئامێدی بۆردوومان كرا

ئامێدی-KDP.info- ڕۆژنامەنووسێكی دەڤەری ئامێدی دەڵێت، بە هۆی هەبوونی بارەگاكانی پەكەكەوە لە ناوچەی باڵندای سەر بە شارۆچكەی ئامێدی، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ناوچەكەیان بۆردوومان كرد.
(نەوزاد هلوری)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت، "ئەمڕۆ دوای سەعات ٧ـی ئێوارە، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا گوندی سیتەی ناوچەی باڵندای سەر بە شارۆچكەی ئامێدیانبۆردوومان كرد، ئەمەیش جاری یەكەمە فڕۆكە جەنگییەكان ئەو شوێنە بۆردوومان دەكەن".
(هلوری) گوتیشی، "بە هۆی بۆردوومانكردنەوە، ترسێكی زۆر لای دانیشتووانی ناوچەكە دروست بووە و ئاگر بەربووەتەوە زەویی كشتوكاڵی ناوچەكە".
كاروان باعەدری




