چەند سیخورێکی داعش لە کەرکووک دەگیرێن
_-_Copy__2017_06_12_h15m20s27__HK.jpg)
کەرکووک-KDP.info- بەرپرسێکی ئەمنی لە کەرکووک ئاشكرای کرد، چەند سیخورێک لە کەرکووک دەستگیر کراون و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.
عه‌قید (فه‌رهاد فازڵ)، به‌رپرسی بنكه‌ی كورستانی ئاسایشی كه‌ركووك، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''لە ماوەی ڕابردوودا لە گەڕەکی شه‌عبیى عه‌مه‌له له ماڵێكدا دوو كه‌سیان ده‌ستگیر کردووە، كه ماوه‌ى دوو ساڵه سیخوڕ‌ى و هاوكاریی ڕێكخراوى داعش دەکەن، ئەو کەسانە کاری جۆراوجۆریان کردووە بۆ تێکدانی ئارامیی شاری کەرکووک و دوای دەستگیرکردنیان ڕەوانەی دادگا دەکرێن و لێپرسینەوەیان لێ دەکرێت.''
عه‌قید (فه‌رهاد فازڵ) گوتی: ''ئەو دووکەسە پیلانیان بۆ دەزگا ئەمنییەکان داناوە و هەڕەشەیان کردووە و کاریان کردووە بۆ ئەوەی داعش بێنن بۆ کەرکووک.''
عه‌قید (فه‌رهاد فازڵ) دەڵێت: ''ئەو کەسانە دەدرێنە دادگا و پێشتریش چه‌ندین كه‌س ده‌ستگیر كراون، بەردەوامیش دەبین لە هەڵمەتی گرتنیان.''
عه‌قید (فه‌رهاد فازڵ) ڕاشیگەیاند: ''داعش توانای نییە ئەمنییەتی شارەکە تێک بدات و دەیەوێت لە ڕێی چەند کەسێکەوە، کە وەک ئاوارە لە حەویجەوە دێنە کەرکووک کاری سیخوڕییان بۆ بکرێت.''
کارزان سەباح




