باڵیۆزی پێشووی ڕووسیا: مۆسکۆ بە ئەرێنی دەڕوانێتە خواستی کورد بۆ سەربەخۆیی

هەولێر-KDP.info- سەرچاوەیەکی دیپلۆماسیی ڕووسیا دەڵێت، مۆسکۆ بە ئەرێنی لە خواستی کورد بۆ سەربەخۆیی دەڕوانێت.
لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی (گازێتا ڕوو)ی ڕووسیایی کە تایبەت بوو بە هەڵسەنگاندنی ئەنجامی سەردانی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕووسیا و بەشداری لە کۆنفرانسی ئابووریی سان پترۆسبۆرگ، (بنیامین پۆپۆف) باڵیۆزی پێشووی ڕووسیا، باسی لە گرینگیی سەردانی ئەم دواییەی شاندی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕووسیا کرد کە ڕێککەوتنی نەوتیی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای ڕوسنەفتی ئەو وڵاتەی لێکەتەوە.
(بنیامین پۆپۆف) لە دیمانەکەیدا ئاماژەی بە ڕۆڵی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان وەک سیاسەتمەدارێکی بەرچاوی کوردستان دەکات و دەڵێت، (نێچیرڤان بارزانی) نەوەی سەرکردەی ناوداری کورد (مستەفا بارزانی)ـیە کە لەگەڵ خزمەکانی هاتن بۆ سۆڤیێت و ماوەی ١٢ ساڵ لە سۆڤیێت ژیان، هەربۆیە ئەم جۆرە شتانە زوو لە یاد ناکرێن.
له میانی دووهم ڕۆژی كۆڕبهندی ئابووریی جهانیدا له سان پترسبۆرگی ڕووسیا، پاشنیوهڕی ههینی 2-6-2017، (نێچیرڤان بارزانی) سهرۆكوهزیرانی ههرێمی كوردستان، لهگهڵ (ڤلادمیر پووتین) سهرۆكی ڕووسیا كۆ بووهوه.
له كۆبوونهوهكهدا (پووتین) خۆشحاڵیی خۆی به سهردانی (نێچیرڤان بارزانی) بۆ سان پترسبۆرگ دهربڕی و جهختی له پهرهپێدانی پهیوهندییهكانی ڕووسیا و ههرێمی كوردستان كردهوه به تایبهتی له بواری ئابووریدا. ئاماژهی بهوهش دا ههرێمی كوردستان ڕووبهڕووی تیرۆرستان بووهتهوه كه گرفتێكه ڕووبهڕووی ههموو جیهان بووهتهوه و سهركهوتووانه ئهو شهڕهی بهڕێوه بردووه.
باڵیۆزی پێشووی ڕووسیا لەوبارەوە گوتی، مۆسکۆ هەمووکاتێک بە ئەرێنی سەیری ویستی خەڵکی کوردستانی کردووە بۆ سەربەخۆیی و لەو ڕووەوە، دیداری (ڤلادیمر پووتین) سەرۆکی وڵاتەکەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆنفرانسی ساڵانەی سان پترسبۆرگی بە نیشانەی ئەوە لێکدایەوە کە ڕووسیا بە ئەرێنی دەڕوانێتە ویستی کورد بۆ سەربەخۆیی.
لەلایەکی دیکەوە سەبارەت بە گرینگیی سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ ڕووسیا، بەڕێوەبەری سەنتەرێکی لێکۆڵینەوەی ڕووسیایی دەڵێت، مۆسکۆ ئامادەیە هەماهەنگی لەگەڵ کورد ئەنجام بدات و پشتگیریی هەرێمی کوردستان دەکات.
(ئەلکساندر پیرپیچۆف) بەڕێوەبەری سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئەمنی هەرێمی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت، دیداری (ڤلادیمر پووتین) لەگەڵ (نێچیرڤان بارزانی) سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە کە ڕووسیا ئامادەیە هەماهەنگی لەگەڵ کورد ئەنجام بدات و پشتگیریی بکات.




