گۆڕانكاری له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بەردەوام دەبێ

هەولێر-KDP.info- به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی پیشمەرگە ده‌ڵێ، جیا لەو گۆرانکارییانەی لە هەندێ پۆستی وەزراتەکەیاندا کراون، پۆستی دیكەش گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا دێت.
لە چەند رۆژی رابردوودا هه‌ندێ گۆڕانكاری له هه‌یكه‌لی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا كران وه‌ك گۆڕینی بریكاری وه‌زاره‌ت و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی هه‌شتا و وەک عه‌مید (روكن هه‌ژار عومه‌ر) به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ماهه‌نگیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، بڕیاره هه‌ندێ گۆڕانكاریی دیكه‌ش بكرێن له چوارچێوه‌ی ئه‌و پلانه چاكسازییه‌ی بۆ رێكخستنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماده كراوه و گوتی، "واده‌ی ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری و ورده‌كارییه‌كان دیاری نه‌كراون، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ گۆڕینی هه‌یكه‌لی وه‌زاره‌ت كراوه له ئاینده‌شدا جێبه‌جێ ده‌كرێت."
به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ماهه‌نگیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه زانیاریی دا کە پڕۆژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌سه‌ند كراوه و ئێستا له دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانه و گوتی "چاوه‌ڕێی (سه‌رۆك بارزانی)ـن بۆ ئه‌وه‌ی په‌سه‌ندی بكات، هه‌ركاتێك ئێمزا كرا، ئه‌و به‌رنامه و پلانه‌ی پێشتر ئاماده‌كاریی بۆ كراوه وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێت."
قائید میرۆ




