٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گرووپە ئیسلامییەکان لە ڕۆژئاوا ناوچەکانی کوردانی ئێزدی گەمارۆ دەدەن

سەرچاوە: KDP.info


ڕۆژئاوای کوردستان-KDP.info- سەرکردەیەکی ئەنەکسە ڕایگەیاند، گرووپە ئیسلامییەکانی سووریا بە هاوکاریی هێزە چەکدارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، ناوچە ئێزدینشینەکانی ناوچەی عەفرین گەماروو دەدەن و هیچ کەس لە گوندەکاندا ناهێڵن.

(عەبدولڕەحمان ئاپۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''ئەوانەی ناوچەکانی کوردانی ئێزدییان لە گوندەکانی (قەستەل جندۆ و باڤلۆن و عەلی قینۆ)ی سەر بە ناوچەی عەفرین دوورپێچ کردبوو، بە ئێزدییەکانیان ڕایگەیاندبوو، ناوچەکانیان جێ بهێڵن، بۆ ئەوەی هەموو ناوچەکانیان کۆنترۆڵ بکەن.''

(عەبدولڕەحمان ئاپۆ) گوتیشی: ''ئێمە وەک ئەنەکەسە هاتینە دەنگ و پەیاممان بە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا نارد، کە ئەم کارە دوورە لە پرەنسیپە مرۆییەکان و پێویستە ئەم گرووپە ئیسلامییە توندڕەوانە لەوێ نەمێنن.''

هەر لەم بارەیەوە، (رەشید باڤێ وەڵات)، کە خۆی ئێزدییە و ئەندامی کۆمیتەی پارتی دیموکراتی کورد- سووریایە و خەڵکی ئەو گوندانەیە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''ئەو هێزە توندڕەوانە بە هاوکاریی هێزە ئەمنییەکانی ڕۆژئاوا هەموو ناوچەکانیان کۆنترۆڵ کردووە و ماوەی دوو ڕۆژە کوردانی ئێزدی لە ناوچەی عەزازی لە دەشت دەخەون و لە ڕەشێکی زۆر خراپدان.''

(باڤێ وەڵات) گوتیشی: ''داوا لە کۆمەلگەی نێودەوڵەتی دەکەین، بە زووترین کات چارەیەکی ئەم کارە بکات، بۆ ئەوەی ئێزدییان جارێکی دیکە تووشی کارەسات نەبن.''


کاروان باعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار