٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی : هه‌ڵوێستی وڵاتان له‌باره‌ی ریفراندۆم سرووشتییه‌

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی سەرۆک (مه‌سعوود بارزانی)  كۆتاییهات و هه‌ر یه‌كه‌ له‌ (نێچیرڤان بارزانی) جێگری سه‌رۆكی پارتی و (رۆژ نووری شاوێس) و (هۆشیار زێباری)، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی ده‌رباره‌ی ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ میدیاكان دووان.

پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌، (نێچیرڤان بارزانی)، جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگه‌یاند" هه‌ڵوێستی وڵاتان له‌باره‌ی ریفراندۆم سرووشتییه‌ و داوا له‌ خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین به‌ " به‌ڵێ" ده‌نگ بۆ ریفراندۆم بده‌ن". هه‌وه‌ها (نێچیرڤان بارزانی) گووتی " له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كۆده‌بینه‌وه‌.

پاشان (د.رۆژ نووری شاوه‌یس)، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاند "كۆبوونه‌وه‌كه‌ گرینگ و سه‌ركه‌وتوو بووه‌و باسی ریفراندۆم و رێوشوێنه‌كانی كراوه‌، هه‌روه‌ها دڵنیایین ئه‌گه‌ر كاری باشی بۆ بكرێت، زۆرترین خه‌ڵك ده‌نگی به‌ڵێ بۆ ریفراندۆم ده‌ده‌ن. ده‌رباره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتیش گووتی" ئێمه‌ ئاماده‌ین بۆ كۆبوونه‌وه‌ به‌ڵام دیاره‌ براده‌رانی یه‌كێتی جارێ خۆیان سه‌رقاڵن".

دواتریش (هوشیار زێباری) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له‌ باره‌ی بۆچوونی وڵاتان له‌سه‌ر ریفراندۆم گووتی" هیچ وڵاتێكی دراوسێ دژی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان ناوه‌ستێته‌وه‌‌ و ئێمه‌ش هەڵویستی وڵاتان له‌ باره‌ی ریفراندۆم هه‌ڵده‌سه‌نگێنین".

هەواڵی پەیوەندیدار