یوئێن: پێویستە ئەنجومەنی ئاسایش بە گرینگییەوە لە ئەنجامی ڕاپرسیی هەرێمی کوردستان بڕوانێت

ئاژانسەکان-KDP.info- ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕایگەیاند، ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی ڕاپرسیی هەرێمی کوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی (به‌ڵێ) بوو و هه‌رێمی كوردستان ویستی ببێته ئه‌ندامی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، پێویستە ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به گرینگییه‌وه سه‌یری پرسه‌كه بكات و له‌و باره‌یه‌وه بڕیار ده‌ربكات.
بە پێی ڕاپۆرتێکی ماڵپه‌ڕی (المسله)، (ستیڤان دواریك)، گوته‌بێژی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی دا، ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی ڕاپرسییه‌كه بۆ سه‌ربه‌خۆیی (به‌ڵێ) بوو و هه‌رێمی كوردستان ویستی وه‌كو وڵاتانی دیکەی جیهان ببێته ئه‌ندامی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، پێویسته ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به گرینگییه‌وه سه‌یری پرسه‌كه بكات و لەو بارەیەوە بڕیار ده‌ربكات. هەروەها بە گوێرەی لێدوانی چاودێرانی سیاسی، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە پێی پرەنسیپەکانی خۆی، تەعامول لەگەڵ ئەنجامی ڕاپرسیی هەرێمی کوردستان لەسەر سەربەخۆیی دەکات.




