سەرۆکی حزبی (المواجە)ـی میسری: "بەدڵ و بەگیان لەگەڵتانین"

قاهیرە-KDP.info- سەرۆکحزب و ئەکادیمیانی میسری لەبارەی راپرسیی هەرێمی کوردستان بۆ سەربەخۆیی ئەگەرچی ڕای جیایان هەیە، بەڵام بڕیاردان لە مافی چارەنووس بە مافێکی ڕەوای گەلی کورد دەزانن.
قاهیرە ئەگەرچی لەم ساڵانەی دوواییدا دووچاری هەندێ گرفتی سیاسیی نێوخۆ بووەتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا تاکو ئیستا رۆڵی کاریگەری لەسەر بڕیاری سیاسی لە ناوچەکە و تەنانەت جیهانیشدا هەیە، توانیویەتی رۆڵی خۆی بچەسپێنێ و ببێتە بنکەیەک بۆ چارەسەرکردنی کۆمەڵێک لە گرفتەکانی ناوچەکە.
بەمەبەستی زیاتر ئاشنابوون لەسەر پرسی راپرسی لە کوردستان، بۆچوونی سیاسی و شارەزا و بەرپرسی ئەم وڵاتەمان وەرگرتووە.
(دکتور محەممەد زەکەریا) سەرۆکی حزبی (المواجە) کە هاوکات مامۆستای زانکۆ و کەسێکی ئەکادیمییە دەڵێ: "سڵاو بۆ جەنابی (سەرۆک مەسعوود بارزانی) و سەرجەم سەرکردەکانی حکوومەت و گەلی کوردستان، سەبارەت بە راپڕسی پەنا بە خوا هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین و، بە ئومێدی یەزدان بە ویست و هیوای خۆتان دەگەن، ئێمە لەگەڵتانین بە دڵ و بە گیان، سڵاو و رێز بۆ سەرکرادیەتی و میللەت، خوا سەرتان بخات لە پێناو سەرفرازیتان و سەرفرازیی وڵاتەکەتان."
چوارشەممە ٧ـی٦ـی٢٠١٧، (مەسعوود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی ناو پەرلەمان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆ بۆوە.
لەو کۆبوونەوەیەدا کە بە بەشداریی جێگری سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆک و جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە کوردستان بەڕێوە چوو، بڕیار درا هەڵبژاردنەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانی کوردستان، لە وادەی خۆیدا ئەنجام بدرێن.
پیشتریش سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبەر ڕۆشنایی کۆبوونەکاندا ٢٥ـی مانگی ٩ـی ئەمساڵی وەک ڕۆژی راپرسی بۆ سەربەخۆیی لە باشووری کوردستان ڕاگەیاند.
لەبارەی ئەم بڕیارەوە (دکتور جەمال یووسف) مامۆستای زانکۆی قاهیرە و ئەندامی ئەنجوومەنی میسری بۆ کارووباری دەرەوە، جەخت دەکاتەوە لەوەی کە سەرجەم راپرسییەکان کۆتاییان بە لێجابوونەوە هاتووە هەروەک لە میسر رووی دا کاتێک سودان ساڵی ١٩٥٦ جیا بووەوە، تەیموری رۆژهەڵات ساڵی ٢٠٠٢ باشووری سودان ساڵی ٢٠١١.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی میسری بۆ کارووباری دەرەوە لەسەر ئەو باوەڕەیە "راگەیاندنی (سەرۆک مەسعوود بارزانی) بە دەستنیشانکردنی کاتی راپرسی، ئەوە دەگەیەنێ کەوا هەرێم ئامادەیە بۆ ئەوەی ببێتە دەوڵەتی تەواو و سەربەخۆ، نەک هەر لە رووی پێکهاتە و پرۆتۆکۆلی، بەڵکو لە رووی یاسایی و دادوەری و رێکخستن و جێبەجێکردن لەگەڵ پێداویستە ناوخۆیەکان و هەرێمی و نێودەولەتی لە ئاکامی ئیجابی راپرسی.
(دکتور جەمال یووسف) هەروەها گوتی "بۆ بەرێوەبردنی وڵاتێکی نوێ پێویستە پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی ناوچە و نێودەوڵەتی، لەسەر بنەمایەکی دروست و باش بێت بۆ ئەوەی بتوانێ دامودەزگای بەهێز بونیاد بنێ کە بتوانێ کاروباری خۆی بەرێوە ببات ئەمەش خاڵێکی گرینگە."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان، لەبارەی بڕیاردان لە سەبەخۆیی، گفتوگۆیان لەگەڵ حکوومەتی عێراقدا بە کاری لەپێشینەی هەنگاوەکانی بەرەو سەربەخۆیی ڕاگەیاندووە و چەندان جار جەختیان لێی کردووەتەوە، چونکە وەک ڕاگەیێندراوە، بەغدا قووڵایی ستراتیژیی هەریمی کوردستانە و هەولێر بۆ ئەم پرسە چارەنووسسازە پشتگویی ناخات.
(دکتور جەمال یووسف) لەوبارەوە دەڵی "نازانم تا چ ئاستێک هەماهەنگی لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی هەیە سەبارەت بە بابەتی راپرسی و پێشهات و پێشنیازەکانی، کە ئەمەش هەڵسوکەوتێکی بنەڕەتییە."
ئەو وا مەزندە دەکات رێژەی بەڵێ لە سەرووی ٩٠٪ـی دەنگدران بێت، کە ئەمەش رێژەیەکی زۆری گەنجەکان دەبێت، کە خەونی لەمێژینەی دامەزراندنی دەولەتی کوردستانە لەسەر خاکی مێژووی کورد لە هەر چوار وڵات نەک تەنیا لە عێراق و ئاماژە بە راگەیاندراوی وەزیری بەرگریی ئەمریکایش پێوەست بە ڕاپرسی گوتی "ئەوە دەگەیەنێ ئەمریکا دەستی لەم هەنگاوە هەیە، واتە ئەم دەوڵەتە نوێیە دەپارێزێ" و، بەلەبەرچاوگرتنی سیاسەتی (سەرۆک ترەمپ) پیی وایە کە دەوڵەتی کوردستان پێویستە لەسەری لەبەرانبەر ئەمەدا ناچار بە چوونە نێو هاوپەیمانەتیی ئەمریکا بێ لە ناوچەکەدا و ڕەنگە دامەزراندنی بنکەی سەربازیی ئەمریکایشی لەسەر خاکی کوردستان بەدوادا بێ.
لە سەروبەندی دیاریکردنی وادەی ڕاپرسی ل باشووری کوردستان، وڵاتانی کەنداو لە سەروویانەوە وڵاتی سعوودیا و میسڕ، پێوەندییان بە وڵاتی قەتەرەوە پچڕاند، بە تۆمەتی ئەوەی کە پشتیوانی لە گرووپگەلی تیرۆریستی لە ناوچەکەدا دەکات.
دربارەی ئەم پرسە(دکتور جەمال یووسف) گوتی "لەو باوەڕەدا نیم بارودۆخی ناجێگری ناوچەکە و کارەکانی دژی قەتەر، لە هزری راوێژکارەکانی (سەرۆک بارزانی)دا بووبێت کاتیک بارودۆخی ناوچەکە هەڵدەسەنگێنن، بۆیە پێویستە پێداچوونەوە بەو هەڵوێستانە بکرێت کە کاریگەرییان لەسەر ئاکامی راپرسی دەبێت."
ئامادەکردنی/ بەشی راگەیاندنی مەکتەبی پ د ک لە قاهیرە




