٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەكتەبی سەرۆك، سەرەخۆشی لە خانەوادەی عەبدوڵڵا مەحموود ئاغا و مەلا سامی هیرانی دەكات

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info- مەكتەبی (سەرۆك بارزانی)، لە دوو پرسەنامەی جیادا، سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادەی (عەبدوڵڵا مەحموود ئاغا) و (مەلا سامی هیرانی) دەكات.

بەڕێزان لە خانەوادەی عەبدوڵڵا مەحموود ئاغا..

دڵگران بووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی دیاری شارباژێڕ و سوەیل، پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و پێشمەرگە سەرەتاییەكانی شۆڕشی گوڵان (عەبدوڵڵا مەحمود ئاغا)، كە دەكاتە مامی هەڤاڵ (هۆشیار عەزیز) بەرپرسی نووسینگەی كوردستان تیڤی لە سلێمانی.

هاوبەشی خەمتانین و سەرەخۆشیمان ئاڕاستەی خانەوادە و كەسوكارتان و خزمان و دۆستانتان دەكەین.

خودای گەورە ئارامی و دڵنەواییتان پێ ببەخشێ و خوالێخۆشبوویش بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.

 

انا للە وانا الیە راجعون

مەكتەبی سەرۆك

 --------------------

بەڕێز مەلا سامی هیرانی..

بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی هەڤاڵ (شێخ ئیسماعیل مەلا عەزیز) كەسایەتیی سیاسی و ئایینی و كۆمەڵایەتیی ناسراو، خەمبار بووین.

هاوبەشی خەمتانین و سەرەخۆشیمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكار و خزم و دۆستانتان دەكەین.

خوای گەورە ئارامی و دڵنەواییتان پێ ببەخشێ و خوالێخۆشبوویش بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.

 

انا للە وانا الیە راجعون

مەكتەبی سەرۆك

هەواڵی پەیوەندیدار