٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كۆمسیۆن: بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم، پێویستمان بە نزیكەی ١٢ملیۆن دۆلارە

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسیهەرێمی كوردستان دەڵێت، بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم پێویستیان بە نزیكەی ١٢ملیۆن دۆلار ھەیە و، سبەینێیش بە فەرمی داوای دابینكردنی بوودجە دەكەن.

(د. جووتیار عادل)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی ریفراندۆم، پێویستمان ١٠ بۆ ١٢ملیۆن دۆلار ھەیە، بگرە بە كەمتریش دەتوانین پرۆسەكە ئەنجام بدەین".

(عادل) گوتیشی، "سبەینێ وەكو كۆمسیۆن ئەو پرسە تاوتوو دەكەین و بە فەرمی داوای دابینكردنی بوودجە لە حكوومەت دەكەین، دەیشتوانین لە وادەی خۆیدا پرۆسەكە ئەنجام بدەین و ھیچ كێشەیەك نییە".

بڕیارە رۆژی ٢٥/٩/٢٠١٧ پرۆسەی ریفراندۆم لە ھەرێمی كوردستاندا ئەنجام بدرێت و، بۆ ئەو مەبەستەیش سەرۆكایەتیی ھەرێم، بە فەرمی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی راسپاردووە.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار