غەفوور مەخمووری: سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنەکانی دەرەوەی پەرلەمان و حکوومەت کۆ دەبێتەوە
__2017_06_10_h14m56s21__HK.jpg)
هەولێر-KDP.info- سکرتێری یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان گوتی، بڕیارە ئەمڕۆ دوای نیوەڕۆ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەبارەی ڕیفراندۆمەوە لەگەڵ لایەنەکانی دەرەوەی پەرلەمان و حکوومەت کۆبێتەوە.
سکرتێری یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان، (غەفوور مەخمووری)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''دوای ئەوەی لە کۆبوونەوەی ڕابردوودا سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و لایەنەکانی ناو حکوومەت و پەرلەمان لەبارەی ڕیفراندۆمەوە کۆبوونەوە، بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە سەڵاحەدین لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی دەرەوەی حکوومەت و پەرلەمان کۆبێتەوە.''
(غەفوور مەخمووری) گوتی: ''مەبەست لەو کۆبوونەوەیە گفتوگۆ دەبێت دەربارەی بەڕێوەچوونی پرۆسەی ڕیفراندۆم لە ھەرێمی کوردستان.''
(غەفوور مەخمووری) ڕوونیشی کردەوە: ''ئێمە پشتگیری لە بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم دەکەین و بڕواش ناکەم کەسێک و لایەنێک ھەبێت، دژی ئەو پرۆسەیە بێت.''
بڵند ئیبراھیم




