برنارد لیڤی: راگەیاندنی دەوڵەتی کوردستان، سەقامگیری له ناوچەکەدا دهچهسپێنێ

قاهیره-KDP.info- نووسەر و بیرمەندی فهڕهنسایی (بێرنارد هێنری لیڤی) لە دیمانەیەکی لەگەڵ کەناڵی (ئەلغەد) کە ئێوارەی پێنچشەممە 8ی ئەم مانگە بڵاو کرایەوە، ئاماژەی بە مافی گەلی کورد کرد لە راگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆ و گوتی، راگەیاندنی دەوڵەتی کوردی لە کوردستانی عێراق دەبێتە هۆکاری سەقامگیری و ئارامیی ناوچەکە.
هەروەها (لیڤی) رایگەیاند، مەرج نییە چاوەڕوانی دەوڵەتێکی کوردی بکەین هەموو کوردەکان لەخۆ بکرێت، بەڵام راگەیاندنی دەوڵەتی کوردی لە کوردستانی عێراق کارێکی ئاساییە.
ئهو نووسەر و بیرمەنده فهڕهنساییه لە درێژەی ئاخاوتنەکەیدا سەبارەت بە کورد گوتی، "یەک سەدەیە زوڵم لە کورد کراوە، کۆمەڵگای نێودەولەتی بەڵێنی سەربەخۆیییان پێدان، بەڵام لە بەڵێنەكەیان پاشەگز بوونەوە، لە لایەکی دیکەوە کورد نرخێکی زۆریان دا لە بەرەنگاربوونەوەی ئیسلامی توندڕۆ و، شەڕی مووسڵ لەو ساتەوە دەستی پێکرد لەگەڵ هێرشکردنە سەر هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە پاییزی 2014 نەوەکو ئستا."
ئهو هەروەها ئاماژەی داوه کە راگەیاندنی دەوڵەتی کوردی لە کوردستانی عێراق دەبێتە هۆکاری سەقامگیری و ئارامیی ناوچەکە، چونگە کوردەکان رێز لە دیموکراسی و مافی مرۆڤ دەگرن، هەروەها یەکسانی پێڕۆ دەکەن لە نێوان پیاو و ئافرەتدا.
شێركۆ حهبیب




