٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دهۆک..ئەمشەو گردبوونەوە بۆ پاڵپشتی ریفراندۆم بەڕێوەدەچێ

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info-  ئەمشەو لە شاری دھۆک بە بەشداریی لایەنە سیاسییەکان گردبوونەوەیەک بۆ پشتگیریکردنی ریفراندۆم لە ناو بازاڕی دھۆک بەڕێوە دەچێت، بۆ ئەو مەبەستەش ھەموو لایەنە سیاسییەکان بانگھێشت کراون و تێیدا بەشدار دەبن.

لەمبارەیەوە، (ھەلەز عەلی)، چاڵاکڤان و یەکێک لە ڕێکخەرانی گردبوونەوەکە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''وەک پشتگیرییەک لە بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم، بڕیارە ئەمشەو، سەعات ١٠:٠٠، لە سەنتەری بازاڕی پارێزگای دھۆک گردبوونەوەیەک بە بەشداریی ھەموو لایەنە سیاسییەکان و خەڵکی پارێزگای دھۆک بەڕێوە بچێت، بۆ ئەو مەبەستەش ھەموو لایەنەکان بانگھێشت کراون و ئەوانیش دڵخۆشیی خۆیان بەو گردبوونەوەیە دەربڕیوە.''

ئەو چالاکڤانە دهۆکییە گوتی: ''ھەرکەسێک بیەوێت ڕێی پێ دەدرێت لەو گردبوونەوەیەدا بەشدار بێت، چونکە ڕیفراندۆم مافی ھەموو گەلی کوردە و ھی کەسێک و لایەنێک نییە، بۆیە داواکارین ھەموو خەڵک لەو گردبوونەوەیەدا بەشدار بن.''

(ھەلەز عەلی) ڕوونیشی کردەوە: ''ئەو گردبوونەوەیە بە ھەماھەنگی لەگەڵ بەرێوبەرایەتیی ڕۆشنبیری و ھونەریی دھۆک بووە و ئەوانیش ھەموو پێداویستییەکانی وەکو دابینکردنی ئۆتۆمبێل و گرووپی موسیقا و پێویستییەکانی دیکەیان بۆ دابین کردووین و ئێمەش، چەند چاڵاکڤانێک ئەو گردبوونەوەیەمان ڕێک خستووە.''

لای خۆیشیەوە، (ئەمیر عەلی)، جێگری بەرێوبەرایەتیی ڕۆشنبیری و هۆنەریی پارێزگای دهۆک بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''ئەمشەو، کاتژمێر ١٠، مەزنترین ئاهەنگ لە دهۆک بەڕێوە دەچێت و چەندین چالاکیی جۆاروجۆری تێدا بەڕێوە دەچێت.''


بڵند ئیبراھیم-كاروان باعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار