٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کوردستانیان: ڕابردوو لە یاد ناکەین.. ئێمە تینووی سەربەخۆیین

سەرچاوە: KDP.info
 
هەولێر-KDP.info- دوای ئەوەی لە کۆبوونەوەی دوێنێی نێوان سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و لایەنەسیاسیەکان بڕیاردرا کە لە٢٥/٩/٢٠١٧ریفراندۆم ئەنجامبدرێت، ئەمەش وای کرد ببێتە ھۆی دڵخۆشی خەڵکی کوردستان و بەشێوازی جیا جیا دڵخۆشی خۆیان دەربڕیووە و لەرێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیش زۆرینەی خەڵکی کوردستان وێنەی پروفایلی خۆیان کردووە به‌ بەڵێ بۆ ریفراندۆم و دەڵخۆشی خۆشیان دەربریووە.
 
ھەر لەم بارەیەوە (ھۆنیا گەردی) کە پیشەی مامۆستایە نووسیویەتی، جوگرافیای نوێی کوردستان بە خوێن نوسراوتەوە بۆیە، گەلی کوردی ستەملێکراو بە ھەموو پێکھاتە ئاینی یە جیاوازەکان لە ڕۆژی ڕیفراندۆم دەنگ بۆ سەر بەخۆیی کوردستان ئەدات. 
 
(گەردی) ده‌شنووسێت، "ڕۆژانی ڕابردوو لە یاد ناکەین و بەڵێ بۆ سەربەخۆیی کوردستان بەڵێ بۆ ھەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەی سایسکس پیکۆ.
 
لای خۆشیەوە (شەمسەدین محەممەد) کە پیشەی فەرمانبەرە لە ھەولێر بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "بڕیاردان لەبارەی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بڕیارێکی مێژوویە و ھەموو خەڵکی کوردستان پشتگیری لێ دەکەن و ئەوبڕیارەش هه‌موومانی زۆر دڵخۆش کردووە.
 
(عومەر عەبدوڵڵا)ش  کە  قوتابی پۆلی شەشی ئامادەییە لە ئاکرێ، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان گوتی، "زۆر دڵخۆشم وەکو قوتابیەک کە گوێبیستی ئەوبڕیارە مێژوویەبووم، بۆیە ھیوادارم ھەموو لایەنەکان بەیەکریزی کار بکەن بۆ ئەوەی ئەوپرۆسەیە بەسەرکەوتوویی ئەنجامبدرێت  و گەلی کوردیش بگاتە مافەکانی خۆی، چونکە بینیمان لەچەند ساڵی رابردوودا جگە لەزیان ھیچ خێرێکمان لە عێراق نەبینی.
 
لای خۆشیەوە (فەرھاد ئیبراھیم)ی کاسپکار، وه‌ها بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ڵێ، "ئێمە بەبێ دوودڵی بەشداری لەریفراندۆم دەکەین و بەبەڵێ دەنگ  بۆ ریفراندۆم دەدەین، چونکە ئێمە تێنووی سەربەخۆیین، بۆیە ھیوادارین دوای ریفراندۆم سەربەخۆیی رابگەیه‌ندرێت.
 
ھەر لەمبارەیەوە (ئیبراھیم شێخه‌) مامۆستای ئاینی نووسیویەتی، ئەگەر ھەموو ڕۆژێک باسی ئەم بابەتە بکرێت ھەر دەڵێم، بەڵێ بەڵێ بۆ ڕیفراندۆم، گرنگ نیە چ کەسێک یان چ حزبێک  یان چۆن چۆنی ئەم کارە دەکرێت گرنگ ئەوەیە کاری لەسەر بکرێت و ئەنجام بدرێت.
 
 
 
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار