قاسم شه‌شۆ: زیاتر له 300 كوردى ئێزدى ریزه‌كانى حه‌شدیان به‌جێهێشتووه

شنگال-KDP.info- فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یى شنگالى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ده‌ڵێت، كوردانى ئێزدى ده‌ستیان به‌جێهێشتنى حه‌شدى شه‌عبى كردووه و تا ئێستا زیاتر له 300 كوردى ئێزدى په‌شیمان بوونه‌ته‌وه و ریزه‌كانى ئه‌وانیان به‌جێهێشتووه.
(قاسم شه‌شۆ) بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانی ڕایگەیاند، "له‌گه‌ڵ هاتنى حه‌شدى شه‌عبى بۆ سنووره‌كه ژماره‌یه‌ك كوردى ئێزدى چوونه ڕیزه‌كانیان هه‌ندێكیش له‌وان بۆ خانووه‌كانیان چوون، به‌ڵام چه‌ند رۆژێك مانه‌وه و ئێستا په‌شیمان بوونه‌ته‌ووه و رۆژانه ده‌گه‌رێنه‌وه".
(شه‌شۆ) گوتیشی، "هه‌رچه‌نده ئامارى دروست له‌ژماره‌ى گه‌ڕاوه‌كان له‌به‌رده‌ست نییه، چونكه رۆژانه ڕیزه‌كانیان جێده‌هێڵن، به‌ڵام ده‌توانم بڵێم زیاتر له 300 كه‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه و، نزیكه‌ى 300 كه‌سێك له‌گه‌ڵیان ماون".
فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یى شنگالى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ده‌شڵێت، ئه‌وانه‌ى له‌ریزى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه بوونه پێشتر و ئێستا گه‌ڕاونه‌ته‌وه خه‌ڵك و میلله‌تى ئێمه‌ن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ركارى خۆیان."
نەشوان بەرزنجی




