سوپاسالاری ئیتالیا به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه دووپات كرده‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- له دیداریدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، سوپاسالاری ئیتالیا به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌رز نرخاند.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 7-6-2017، (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له جه‌نه‌ڕال (كلاودیۆ گرازیانۆ) سوپاسالاری ئیتالیا و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا (گرازیانۆ) خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه پته‌وه‌ی له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی سوپای ئیتالیادا هه‌یه نیشان دا، به‌تایبه‌تی له به‌نداوی مووسڵ كه تیمێكی سوپای ئیتالیا به‌مه‌به‌ستی پاراستنی به‌نداوه‌كه له‌وێ جێگر بوون و كۆمپانیایه‌كی ئیتالیش كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌نجام ده‌دات.
پوخته‌یه‌كیشی ده‌رباره‌ی ئه‌و هاوكاریانه‌ی له ڕابردوودا بۆ پێشمه‌رگه كردوویانه پێشكه‌ش كرد و به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌رز نرخاند.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كرد و ده‌ستخۆشی لێ كردن بۆ ئه‌و كارانه‌ی له به‌نداوی مووسڵ ئه‌نجامی ده‌ده‌ن به‌تایبه‌تی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌نداوه‌كه و نه‌هێشتنی ئه‌و مه‌ترسییه‌ی له‌سه‌ری هه‌بوو. جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ی له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای ئیتالیا له به‌نداوی مووسڵ هه‌یه، جێگه‌ی خۆشحاڵی و ده‌ستخۆشییه.
سه‌باره‌ت به هاوكارییه‌كانی ئیتالیا بۆ پێشمه‌رگه و چاره‌سه‌ركردنی برینداره‌كانی شه‌ڕی دژی تیرۆرستانی داعش‌یش، به‌ڕێزیان سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی پێ ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولای به‌رز نرخاند.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا چه‌ندین ته‌وه‌ر ده‌رباره‌ی بارودۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی، پرۆسه‌ی ئازادكرنه‌وه‌ی مووسڵ له تیرۆرستان، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و بڕیاری سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان بۆ دیاریكردنی ڕۆژی ڕیفراندۆم، گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا.




