د.جووتیار عادل: کۆمسیۆن لە رێککەوتی دیاریکرداودا ریفراندۆم بەڕێوە دەبات

هه‌ولێر -KDP.info- (د.جووتیار عادل) ئەندامی ئەنجومەنی کۆمیسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسیی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، کۆمیسیۆن ده‌ست ده‌كات به ئاماده‌كاریى خۆى بۆ بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم له هه‌رێمى كوردستان و ده‌توانێت له ڕێکەوتی دیاریكراودا بەڕێوەی ببات.
(د. جووتیار عادل)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: ''له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، جه‌نابى (سه‌رۆك بارزانى)دا کۆمیسیۆنیش ئاماده بوو، مه‌به‌ستى جه‌نابى سه‌رۆك و لایه‌نه سیاسییه‌كان ئەوە بوو کە ڕاى کۆمیسیۆن بزانن و، ڕاى کۆمیسیۆنیش به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى به ئاماده‌بووان ڕاگەیەنرا و پێشتریش خۆمان كۆبووینه‌وه و ڕێك كه‌وتین له‌سه‌ر ئه‌وه واده‌یه، كه 25ی 9ی ئەمساڵە.''
(د. جووتیار) گوتیشى: ''له ڕووى لۆجستییەوە به پێى ئه‌و توانایه‌ى له‌به‌رده‌ستماندایە، ئاماده‌ین و ده‌توانین ریفراندۆم بەڕێوە ببەین، به‌ڵام یه‌كێك له به‌ربه‌سته هه‌ره گرینگه‌كان دابینكردنى بوودجه‌یه و ده‌بێ حكوومه‌ت به زووترین كات بوودجه‌ى پێویست بۆ ڕیفراندۆم ئاماده بكات و بیخاته سه‌ر حیسابى کۆمیسیۆن، بۆ ئه‌وه‌ى ئێمه ده‌ست به کار بکەین و ڕێكاره گرینگه‌كانى تایبه‌ت به گشتپرسى ئاماده بكه‌ین.''
وه‌ك ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌نى كۆمیسیارانی کۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیى هه‌رێمى كوردستان گوتى: ''ناوه‌ڕۆكى نووسینى پرسیاره‌كه بۆ ڕیفراندۆم په‌یوه‌ندیى به حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان، یان ئه‌و لیژنه‌یەوە هەیە، کە بڕیار درا كاره‌كان ریفراندۆم ڕاپه‌ڕێنێت، خۆیشم پێشبینى ده‌كه‌م پرسیارێك هه‌بێت، ئه‌ویش وەڵامەکەی به ''به‌ڵێ'' و ''نه‌خێر'' بێت و ده‌ره‌نجامه‌كه‌یشى پشت به زۆرینه‌ى ساده‌ی زۆرینه‌ى ڕێژه‌یى به‌شداربووان له‌و گشتپرسییەدا ده‌به‌ستێت، هەرکە ئەنجامی گشتپرسییە 50+1 بێنێت، ئه‌وە راپرسییەکە سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت.''
نەشوان بەرزنجی




