"لە ڕێی سێ لیژنەوە پەیامی ڕیفراندۆم بە بەغدا و وڵاتانی عەرەبی و ئەورووپایی دەگەیەندرێت"

هەولێر-KDP.info- لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی (سەرۆک بارزانی) و پارت و لایەنە کوردستانییەکاندا بڕیار درا، ڕیفڕاندۆم لە ٢٥ی ئەیلوولی داھاتوودا بەڕێوەبچێت و بەشداربوویەکی کۆبوونەوەکەش دەڵێت، لەڕێی سێ لیژنەوە پەیامی ڕیفراندۆم بە بەغدا و وڵاتانی عەرەبی و ئەورووپایی دەگەیەندرێت.
(محەمەد سەعدەدین)، سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەل پارت و لایەنە کوردستانییەکاندا گفتوگۆیەکی زۆر دەربارەی پرسی بەڕێوەچوونی ڕیفڕاندۆم و ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان کرا و ھەموو لایەنەکان ھاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە لەمساڵدا پڕۆسەی ڕیفڕاندۆم بەڕێوەبچێت و لە کۆتاییدا بڕیار درا، ڕۆژی ٢٥ی ئەیلوولی داھاتوو، ڕۆژی بەڕێوەچوونی ڕیفڕاندۆمی ھەرێمی کوردستان بێت.''
ئەو بەشداربووەی کۆبوونەوەی ڕیفڕاندۆم گۆتیشی: ''سەرۆک و جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ڕاپرسی و ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا ئامادە بوون و ئامادەییی خۆیشیان نیشان دا، کە ئامادەکاری بکرێت بۆ ئەو ڕۆژە و کۆمیسیۆن پڕۆسەکە بەڕێوە ببات.''
(محەمەد سەعدەدین) گوتیشی: ''ھەر لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ھێز و لایەنە کوردستانییەکاندا ئەنجومەنی باڵای ڕیفڕاندۆم پێک ھێنرا و سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، (مەسعوود بارزانی)، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ڕیفڕاندۆم و سکرتێری حزبەکانیش ئەندامی ئەنجومەنەکە دەبن. سێ لیژنەش پێک دێن، یەکێک سەردانی بەغدا دەکات بۆ ڕازیکردنی بەغدا و لیژنەیەکیش سەردانی وڵاتە عەرەبی و ئیسلامییەکان دەکات و لیژنەیەک دەچێتە وڵاتانی ئەورووپا تا پەیامی ھەرێمی کوردستان بگەیەنن بە جیھان و پشتگیری بۆ ھەرێمی کوردستان بەدەست بێنن.''
هاوکات (وه‌حیده یاقۆ هرمز)، نوێنه‌رى پێكهاته‌ى گردبوونه‌وه‌ى كلدانى سریانى ئاشووری، به‌شداربووى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: '' له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیارى پێكهێنانى كۆمیته‌یه‌ك درا و داواش له لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێم كرا، تا ڕۆژى 12ى 6، واتە ئه‌م مانگه، نوێنه‌رى خۆیان بۆ كۆمیته‌ى ڕیفراندۆم ده‌ستنیشان بكه‌ن.''
نوێنه‌رى پێكهاته‌ى گردبوونه‌وه‌ى كلدانى سریانى ئاشووری، ده‌ڵێت: ''ژماره‌یه‌ك لیژنه دێنه دروستكردن، بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێم بكه‌ن، تا قه‌یرانى سیاسى و داراییى بێنه چاره‌كردن و كار ده‌كه‌ن تا ڕۆژى بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم بۆ ئه‌وه‌ى له هه‌رێمى كوردستاندا كۆده‌نگییەک بۆ ئه‌و پرسه هه‌بێت، هه‌روه‌ها بڕیاره كۆمیته‌یه‌كیش سه‌ردانى به‌غدا و وڵاتانى دراوسێ و گشت وڵاتانى تر بكه‌ن، كه نوێنه‌رى هه‌موو لایه‌كى تێدایه، بۆ ئه‌وه‌ى كاتى ڕیفراندۆم به هه‌موو لایه‌ك ڕابگه‌ینن.''
(وەحیدە) دەشڵێت: ''تا ڕۆژى 6ی 11ی 2017ش كار ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم له كاتى خۆیدا بەڕێوەبچێت.''
قائید میرۆ-نەشوان بەرزنجی




