میرانی: ریفراندۆم پرسێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ئیراده‌ی گه‌ل

هەولێر-KDP.info- ئه‌مرۆ له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان (فازڵ میرانی) سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پێشوازی له شاندی حزبی بیت نه‌هرێنی دیموكراتی كه پێكهاتبوو له (رومیو هه‌كاری) سكرتێری گشتی و (ارسانیس باسا) ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كرد.
له دیداره‌كه‌دا وێڕای به‌خێرهێنانی میوانان (فازڵ میرانی) باسی له بارودۆخی سیاسی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان و عێراق و پرۆسه‌ی ئازادكردنی مووسڵ و قۆناغی دوای داعش كرد و ئاماژه‌ى به‌وه‌داكه زۆر گرنگه زه‌مینه‌سازی بكرێت بۆ ئاشته‌وایی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی پێكهاته‌كان به‌شداربن له به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌كه و هیچ لایه‌نێك په‌راوێز نه‌خرێت.
هه‌روه‌ها سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه كه پارتی به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه كه گیانی پێكه‌وه ژیانی نێوان ئایین و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان له كوردستان نموونه‌یی بێت و به هه‌موو توانایه‌ك پاڵپشتی به‌ده‌ست هێنانی مافه‌كانیان ده‌كات و هه‌موو پێكهاته‌كان مافی خۆیانه كه به ئاشتی و ئازادی و ئارامی بژین و ئه‌مه خۆاستی پارتی یه.
له‌لای خۆیه‌وه سكرتێری حزبی بیت نه‌هرێنی دیموكراتی، سوپاسی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی كرد بۆ ئه‌م پێشوازییه‌و سوپاسى برا پێشمه‌رگه‌كانى له ئازادكردنی ده‌شتى نه‌ینه‌وا كرد و رۆڵی قاره‌مانانه‌یانی له پاراستنى ناوچه‌كه به‌رز نرخاند و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه ئیمه هه‌موومان له یه‌ك گه‌مى داین و له خوشى و ناخوشییه‌كان هاوبه‌شین و پێویسته یه‌ك هه‌ڵوێست بین له پرسه چاره نووس سازه‌كانمان.
له كۆتاییدا (فازڵ میرانی) ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه دڵسۆزانى ئه‌م وڵاته ده‌بێ به شوێن هاوبه‌شییه كانى نێوانیان بگه‌رێن بۆ چاره سه‌ركردنى كێشه و گرفته‌كانى هه‌رێمى كوردستان و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرد كه ریفراندۆم پرسێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه و ده‌بێت به‌و ئاراسته‌یه كاری بۆ بكرێت و ببێته پرۆسه‌یه‌كی هاوبه‌شی هه‌موو پارته سیاسییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، كه ئه‌مه ده‌ربڕى له حاڵه‌تێكی دیموكراسی ده‌كات كه گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ئیراده‌ی گه‌ل.




