٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئابووریناسان: سیاسەتی سەربەخۆییی ئابووری کوردستان سەرکەوت

سەرچاوە: KDP.info

 

ھەولێر-KDP.info-  ئابووریناسان دەڵێن، ئەو گرێبەستە نەوتییەی حکوومەتی هەرێم لەگەڵ ڕووسیادا بۆ ماوەیەکی دوورمەودا واژۆی کردووە، زۆر گرینگە و دەبێتـە بەردێکی بناغەی ئابوورییە سەربەخۆییەکەی ھەرێمی کوردستان و ناوی وەک وڵاتان دەچێتە سەر نەخشەی وزە جیھانی.

بەستنی بیستویەکەمین کۆڕبەندی ئابووری سان پیتەرسبۆرگ کە بە داڤۆسی رووسیا ناودەبرێت، لە دووەمین ٥ وڵاتە ھەمیشەییەکەی ئەنجوومەنی ئاسایش و گەورەترین و بەھێزترین وڵاتی ئاسیادا رۆڵێکی گەورەی لە نزیکبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان دەوڵەتان و گەورەکۆمپانیاکانی جیھان و وەبەرھێنەرەکانی وڵاتانی بەشداربوو ھەیە، بەتایبەتی لە بواری نەوت و غازدا کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کۆنتراکتێکی گرینگی لەگەڵ گەورەکۆمپانیای رۆسنەفتی رووسیا، کە بە یەکێک لە ھەرەگەورە کۆمپانیاکانی نزیک لە سیاسەتەکانی (ڤلادیمیر بووتین) دادەنرێت.
دەربارەی بەشداریی شاندی هەرێم لەو کۆڕبەندەدا (شەماڵ نووری) ئابووریناس و رۆژنامەنووس لە سەندیکای ئابووریناسان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پەیوەندیی دیپلۆماسی و سیاسی بەرەو قۆناغی پەیوەندیی ئابووری و بەرەژەوەندییەکان، بەتایبەتی رووسیا باش دەزانێت کوردەکان رۆڵی گرینگ و یەکلاکەرەوەیان ھەیە لە شەڕی تیرۆریستان و نەھێشتنی فکری توندڕۆیی. ھەڵبەتە رووسیاییەکان باش دەزانن ھەرێمی کوردستان بەراورد بە ناوچەکانی تری عێراق و سووریا تا رادەیەکی باش سەقامگیری و ئارامی تێدایە ."

(ئیگۆر سەچین) بەرێوەبەری جێبەجێکاری (کۆمپانیای رۆسنەفت)ـی رووسیایی ٢١ی مانگی رابردوو لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند "ئێمە بەردەوامین لە پەرەپێدانی بازاڕی نوێ بۆ نەوتی خاوی کوردستان و گرێبەستی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و رۆسنەفت  لە ئەمساڵەوە ھەتا ساڵی ٢٠١٩ کاری پێدەکرێت".

ھەر پەیوەست بەمە سەرۆکی سەندیکای ئابووریناسانی لقی ھەولێر (سەفوان کەلعی عەلی) بە ماڵپەڕی پارتی ڕاگەیاند: "کوردستان بە دۆخێکی نالەباردا تێپەڕی بە ھەموو کەموکورییەکانییەوە ناوی ھەرێمی کوردستانیش چووە سەر نەخشەی وزەی جیھانی، سیاسەتی سەربەخۆییی ئابووری کوردستان سەرکەوت، ئەمەش سەرەتای سەربەخۆییی کوردستانە، پاش بەشداریکردنی ئەو شاندەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ رووسیا بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی حکوومەت کە بۆ ماوەی دووساڵە ئەم کۆربەندە دەکرێت، بەشداریکردنی ھەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندی ئابووریی پیتەرسبۆرگ دوای ئەو بڕیارانەی حکوومەتی ناوەند بەسەر حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیدا سەپاند و بوودچەی کوردستانیان بڕی، ھەربۆیە ھەرێمی کوردستان توانیوێتی لە سفرەوە دەست پێبکات و ئابوورییەکی سەربەخۆی ئامادە بکات، ئەم ڕێککەوتنە دەبێتە بەردێکی بناغەیەکی ئابووری سەربەخۆ ئەم کۆربەندەش ھیچ جیاوازییەکی نییە لەو کۆڕبەندی داڤوسی رووسیا کە ساڵانە لە سویسڕا بەڕێوە دەچێت."

(کەلعی عەلی) دەڵێ: "ھاونیشتیمانیان بە ھیوایەکی گەشەوە دەڕواننە ھەرێمی کوردستان، خۆی گاریگه‌ریی له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك دەبێت، گاریگه‌ریی له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك، قه‌باره‌ی هه‌موو وه‌به‌رهێنانه‌كه‌یان له‌ هه‌رێمی كوردستاندا سێ ملیار دۆلار ده‌بێت قه‌باره‌ی هه‌موو وه‌به‌رهێنانه‌كه‌یان له‌ هه‌رێمی كوردستاندا سێ ملیار دۆلار ده‌بێت، ئەمەش دەبێتە بناغەیەک بۆ ژێرخانی ئابووری، ئەمانە ھەموو دەبێتە سەرەتایەکی باش بۆ ھەرێمی کوردستان، لەو قەبارەی ٣ ملیارەی دێتە هەرێمی کوردستانەوە، سەدا ١٥ـی ئەو پرۆژانە دەخاتەوە کار کە بەھۆی قەیرانی داراییەوە تەواو نەکراون، بەم جۆرەش جۆرە متمانەیەکی باش لەلایەن بەڵێندەرانەوە درووست دەکاتەوە مامەڵەی بازار زیاتر دەبێت."
رۆژی ھەینی ٢-٦-٢٠١٧، کۆمپانیای رۆسنەفت و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە کۆڕبەندی ئابووری نێودەوڵەتیی سان پیتەرسبۆرگ، بە ئامادەبوونی (نێچیرڤان بارزانی) و شاندی یاوەری رێککەوتنیان واژۆ کرد.

فایزە کۆیی
 

هەواڵی پەیوەندیدار