٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەبدولوەهاب باڤێ ئالان: پەكەكە ناوچە كوردنشینەكانی پڕ كردووە لە عەرەب

سەرچاوە: KDP.info

عەفرین-KDP.info- سەركردەی پەدەكەسە (باڤێ ئالان) رایگەیاند، پەكەكە جگە لە رفاندن، كوشتن و بەچەكداركردنی زۆرەملێ، ناوچە ستراتیژییە گوشتوگوزارییەكانیشی ڕادەستی ئێرانییەکان کردووە و، هەروەها ناوچە كوردنشینەكانیشی پڕ كردووە لە عەرەب.

(عەبدولوەهاب باڤێ ئالان)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت، "لە عەفرین چەندین ناوچەی ستراتیژی و گەشتوگوزاری هەن كە هەر هەموویان لە دەست ئێرانییەكاندان، ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستانیان پڕ كردووە و پارچە زەوییەك بۆ كوردان زۆر زۆر بە بەهایە، بەڵام بۆ عەرەبان بە پێچەوانەوەیە".

(باڤێ ئالان) گوتیشی، "هەرچی گەنجی كورد هەبوو پەكەكە بە زۆری بردنیە شەڕ بۆ ناوچە عەرەبنشینەكان و، بە ئاسانییش ئەو ناوچانە رادەستی عەرەبەكان دەكات".

وەك ئەو سەركردەیەی پەدەكەسە جەختی كردەوە، پەكەكە جگە لە رفاندن، كوشتن و بەچەكداركردنی زۆرەملێ، ناوچە ستراتیژییەكان بە ئێران دەفرۆشێت و، هەروەها ناوچە كوردنشینەكانیشی پڕ كردووە لە عەرەب.


كاروان باعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار