ئافرەتێك و سێ منداڵی دیكەی ئێزدی رزگار كران

دهۆك-KDP.info- بەرپرسی نووسینگەی ڕفێنراوانی دەستی تیرۆریستانی داعش لە دهۆك ڕایگەیاند، رزگاركردنی كوردانی ئێزدی بەردەوامە و، ئەمڕۆیش ئافرەتێك و سێ منداڵی دیكە رزگار كران.
(حوسێن قایدی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانـی گوت، "ئەمڕۆ نووسینگەی ڕفێنراوان بە چاودێری و پشتیوانیی بەردەوامی سەرۆكوەزیران (نێچیرڤان بارزانی)، كە هەمیشە جەخت لە رزگاركردنی كوردانی ئێزدی دەكاتەوە، توانیمان ئافرەتێك و سێ منداڵی تر ڕزگار بكەین، كە خەڵكی گوندی كۆچۆن".
(قایدی) گوتیشی، "ژمارەی رزگاركراوەكان گەییشتە 3 هەزار و 23 كەس و، لە رۆژانی داهاتوویشدا مزگێنیی خۆشترمان بۆ ئێزدییەكان دەبێت".
نەشوان بەرزنجی




