تیم ستاپلتۆن: ئازایه‌تی پێشمه‌رگه له جیهان ده‌نگی داوه‌ته‌وه

هەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ (مه‌سروور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له (تیم ستاپلتۆن) جێگری باڵیۆزی ئوسترالیا له عێراق كرد و، لە دیدارەکەدا (ستاپلتۆن) پێزانینی وڵاته‌كه‌ی به‌رانبه‌ر قوربانییه‌كانی پێشمه‌رگه نیشاندا و رایگه‌یاند، ئازایه‌تی پێشمه‌رگه له جیهان ده‌نگیداوه‌ته‌وه و ناكرێ له شكاندنی داعشدا باس له رۆڵی پێشمه‌رگه نه‌كرێ.
له دیدارێكدا گفتوگۆ له‌باره‌ی پێشكه‌وتنه سه‌ربازییه‌كانی شه‌ڕی دژ به تیرۆریستانی داعش و ره‌وشی سیاسی ناوچه‌كه به گشتی و په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئوسترالیا كرا. هه‌روه‌ها باس له به‌شداری ئوسترالیا له‌و شه‌ڕه جیهانییه‌ی دژ به داعش و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی زیاتری یارمه‌تیدان و پشتیوانیكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كرا و مه‌سرور بارزانی سوپاسی گه‌ل و حكوومه‌تی ئوسترالیای كرد له یارمه‌تیدانی هه‌رێمی كوردستاندا.
جێگری باڵیۆزی ئوسترالیا له عێراق په‌یوه‌ست به رۆڵ و قوربانییه‌كانی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی دژ به تیرۆریستانی داعش پێزانینی وڵاته‌كه‌ی به‌رانبه‌ر قوربانییه‌كانی پێشمه‌رگه نیشاندا و رایگه‌یاند، ئازایه‌تی پێشمه‌رگه له جیهان ده‌نگیداوه‌ته‌وه و ناكرێ له شكاندنی داعشدا باس له رۆڵی پێشمه‌رگه نه‌كرێ.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ی نێوان راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و جێگری باڵیۆزی ئوسترالیا له عێراق جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه، كه پێویسته هه‌وڵ بۆ چاره‌كردنی كێشه‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی و عێراق به‌تایبه‌تی به‌شێوه‌یه‌ك بێت مافی هه‌موو پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه بێنێته‌دی تا متمانه و ئاشته‌وایی جێگیر بێت و بۆشاییه‌ك بۆ سه‌رهه‌ڵدانی بیری توندڕۆیی و توندوتیژی نه‌مێنێته‌وه و ناوچه‌كه‌ش سه‌قامگیر بێت.




