٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی گرێبەستی نەوتی نێوان ھەرێم و ڕووسیا کۆ دەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران ئاشکرای کرد، بڕیارە سبەی ئەنجومەنی وەزیران کۆ بێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا ڕوونکردنەوە دەربارەی گرێبەستی نەوتی نێوان ھەرێم و ڕووسیا دەدرێت.

(د. نووری عوسمان) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''سبەی ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی بەڕێوە دەبات و لە کۆبوونەوەکەدا شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ڕووسیا، دەربارەی گرێبەستی نەوتی حکوومەتی ھەرێم لەگەڵ کۆمپانیای ڕۆزنەفتی ڕووسیا ڕوونکردنەوە دەدەن.''

(د. نووری عوسمان) گوتیشی: ''کۆبوونەوەی سبەی تەنیا بۆ ئەو برگەیە دەبێت و باسی ھیچ تەوەرێکی دیکە ناکرێت.''

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار