١٥٠ هەژاری کانی قرژاڵە هاوکاری کران

هەولێر-KDP.info- ئەو سەدان هەژار و کەمداهاتەی بۆ بەدەستهێنانی بژێوی ژیانیان سەرقاڵی کۆکردنەوەی خاشاکن لە شارەدێی کانی قرژاڵە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاری ١٥٠ـیانی کرد.
ئەمڕۆ ٥/٦/٢٠١٧، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەبۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە، کۆمەک و هاوکارییەکانی گەیاندە ١٥٠ هەژار کە لە شارەدێی کانی قرژاڵە سەرقاڵی کۆکردنەوەی خاشاکن لەپێناو بەدەستهێنانی بژێوییان.
جێگەی ئاماژەیە رۆژانه به سه‌دان خێزان بژێوییان به كۆكردنه‌وه‌ی زبڵ و خاشاك به‌سه‌ر ده‌به‌ن، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له مانگی پیرۆزیی ره‌مه‌زاندا، هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانی بۆ هاوكاریكردنی خه‌ڵكانی لێقه‌وماو و هه‌ژار ده‌ست پێكردووه، له‌و هه‌ڵمه‌ته‌شدا ده‌ست ده‌كرێت به دابه‌شكردنی پارسێلی خۆراك به‌سه‌ر ئه‌و خێزان و كه‌سانه‌ی كه له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌دا سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی زبڵ و خاشاكن.
سه‌ره‌ڕای خراپی كه‌شوهه‌وا و له‌ناو بۆنێكی ناخۆشدا، ئه‌و خێزانانه ناچارانە به‌دوای چنگكه‌وتنی پارویه‌ك ناندا لە ناو زبڵ و خاشاکدا ده‌گه‌ڕێن و، وه‌ك یه‌كه‌م سه‌رچاوه‌ی بژێوی ژیانیان له كۆكردنه‌وه‌ی پاشماوه فڕێدراوه‌كانی شاردا کاتیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.




