مهسروور بارزانى و عهبادى جهخت له هاوكارییهكانى نێوان پێشمهرگه و هێزهكانى عێراق دهكهنهوه

بهغدا-KDP.info- سهرۆك وهزیرانى عێراق، پێشوازی له ڕاوێژكارى ئهنجوومهنى ئاسایشی ههرێمى كوردستان و سهرۆكى دیوانى سهرۆكایهتى ههرێم، كرد.
ئێوارەی ئەمرۆ٤/٦/٢٠١٧، (مەسروور بارزانی) راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی (د. فوئاد حوسێن) سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم، لە بەغدا لەگەلَ (د. حەیدەر عەبادی) سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران عێراق کۆبوویەوە.
لەم دانیشتنەدا دوا پەرەسەندنە سەربازیی و سیاسیەکانی عێراق و ناوچەکە خرانە بەر باس و گفتوگۆ و پەیوەست بە جەنگی دژ بە تیرۆر سەرۆکوەزیرانی عێراق رێز و پێزانینی خۆی بۆ ئازایەتی و قوربانیدانی پێشمەرگە دووپات کردەوە و ئاماژەی بە ئەوە دا کە سەرکەوتنی هێزە عێراقیەکان لە پارێزگای مووسڵ ئەنجامی هەماهەنگی و پاڵپشتی راستەوخۆی هێزی پێشمەرگە بووە.
هەر لەم دیدارەدا ئاماژە بە پێویستیی گرتنەبەری رێگەچارەی گونجاو درا لە پێناو چارەسەریی کێشە کەڵەکەبووەکان تاکو بوار بە سەرهەڵدانەوەی تەوژمی توندڕۆیی لە دەڤەرەکەدا نەدرێتەوە.
لە بارەی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێریش هەردوولا پێداگیرییان لە سەر بنیاتنانی گفتوگۆیەکی راشکاوانە کرد تاکو بە شێوەیەکی ئاشتیانە بتوانرێت گشت کێشەکان بە جۆرێک چارەسەر بکرێن کە رێز لە خواست ویستی گشت پێکهاتەکانی عێراق بگیرێت و داهاتووەکی گەش و پڕ لە متمانە و سەقامگیری بۆ هەموو لایەک مسۆگەر بکرێت.




