نێچیرڤان بارزانى سه‌ركۆنه‌ى هێرشه تیرۆرستییه‌كانى له‌نده‌ن ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یامێكدا هێرشه تیرۆریستییه‌كانی دوێشه‌وی له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیای ئیدانه كرد و، هاوخه‌میی خۆی بۆ گه‌ل و حكوومه‌تی به‌ریتانیا و كه‌سوكاری قوربانیان ده‌ربڕی.
ئه‌مه ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه:
به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه تیرۆرستیانه ده‌كه‌ین كه شه‌وى ڕابردوو كرانه سه‌ر له‌نده‌نى پایته‌ختى به‌ریتانیا و تیایاندا ژماره‌ك له هاووڵاتیان گیانیان له ده‌ست دا و ژماره‌یه‌كى دیكه‌ش بریندار بوون.
سه‌ره‌خۆشى له كه‌سوكارى قوربانیان و گه‌ل و حكوومه‌تى شانشینى یه‌كگرتوو ده‌كه‌ین، پشتیوان و هاوخه‌میانین، هیواى زووچاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
4/6/2017




