گوته‌بێژی کریملین: هاوکاری له‌گه‌ڵ کوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت...

هه‌ولێر-KDP.info- ئاژانسی تاسی ڕووسیایی له‌سه‌ر زاری (دیمتری پیسکۆف) گوته‌بێژی کۆشکی کریملینه‌وه بڵاوی کرده‌وه، که هاوکاریی نێوان کریملین و هه‌رێمی کوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئاژانسه‌که ده‌ڵێ که (پیسکۆف) ڕایگه‌یاندووه، له‌و دیداره‌ی نێوان (ڤلادیمێر پووتین)ی سه‌رۆکی ڕووسیا و (نێچیرڤان بارزانی)ی سه‌رۆکوه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستاندا، باس له‌و دۆکیۆمێنتانه کراوە که له‌لایه‌ن (ئیگۆر سێچن) به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێکاری ڕوسنهفتهوه ئیمزا کرا و، باسی چه‌ک و لایه‌نی سه‌ربازیی نه‌کراوه.
هه‌روه‌ها، ئاماژه‌ی به‌وه کردووه جگه له به‌ڵگه‌نامه‌کان پرسی دیکه‌ش تاوتوو کراون و هاوکاریی و هه‌ماهه‌نگییه‌کان له‌گه‌ڵ کوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.




