٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

راگەیەندراوێک لە نووسینگەی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  نووسینگەی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێ، سەفیری پێشووی عێراق نە بەشداری کۆبوونەوەکانی نێوان (مەسروور بارزانی) و گەورەبەرسانی ئەمەریکا بووە و نە ئاگاداری ناوەرۆکی ئەو کۆبوونەوانە بووە، نە بریکاری ئیدارەی ئەمەریکایشە، تا لەجیاتی ئەوان لێدوان بدات و، جەخت دەکاتەوە، کە لایەنی ئەمەریکایی هاوسۆزیی بۆ خواستەکانی گەلی کورد هەیە.

 

دەقی راگەیەندراوێک لە نووسینگەی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە:

لوقمان فەیلی سەفیری پێشووی عێراق لە واشنتۆن لە لێدوانێکیدا کە لە چەند کەنالێکدا بڵاو بۆتەوە باسی لەوە کردووە، کە ئیدارەی ئەمەریکا دژایەتیی خۆیان بۆ پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان بە بەرێز مەسروور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگەیاندووە.
لیرەدا بۆ ڕای گشتیی ڕوون دەکەینەوە، کە لە هەموو ئەو دانیشتنانەی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئیدارەی ئەمەریکای هەبووە، ئەوەی بەدیکراوە پاڵپشتی و هاوسۆزیی لایەنی ئەمەریکایی بووە بۆ خواستەکانی گەلەکەمان و هەردوولایش جەختیان لەوە کردۆتەوە، کە هەموو پرس و کێشەکان بە لەیەکتر تێگەیشتن و بە شێوازی ئاشتیانە چارەسەر بکرێن.
سەفیری پێشووی عێراق نە بەشداری کۆبوونەوەکان بووە و نە ئاگاداری ناوەرۆکی ئەو کۆبوونەوانە بووە، ناوبراو بریکاری ئیدارەی ئەمەریکایش نییە، کە لە جیاتی ئەوان لێدوان بدات. بێگومان ئیدارەی ئەمەریکا کەناڵی خۆی هەیە هەڵوێستی فەرمیی ئەو وڵاتە رابگەیەنێت و، تا ئێستایش لێدوانی لەو چەشنە لە لایەن ئیدارەی ئەمەریکاوە رانەگەیەندراوە.
بابەتی ریفراندۆم و پرسی سەربەخۆییش پەیوەندیی بە خواستی گەلەکەمانەوە هەیە و بڕیاردەری کۆتاییش لەم پرسەدا هەر هاووڵاتیانی کوردستانن.
نووسینگەی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
٣/٦/٢٠١٧
 

هەواڵی پەیوەندیدار