٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"پەکەکە و پەیەدە دەیانەوێت شاند بنێرنە بەغدا بۆ دروستکردنی ڕێرەوێک لەنێوان حەشد و ڕۆژئاوادا"

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-  پەکەکە لە سنووری شنگال دەستی بە جووڵەی سیاسی کردووە و لە حەشدی شەعبی نیزیک بووەتەوە و بەرپرسی لقی پارتی لە شنگال دەڵێت، پەکەکە ڕێرەوی دەوێت بۆ بەغدا.

ڕاوێژکاری باڵای پەکەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان سیهانۆک دبۆک، بە میدیای حزبەکەی دەڵێت: ''دەمانەوێت ڕێرەوێکمان هەبێت لەگەڵ بەغدا و هەماهەنگی بکەین بۆ پەیوه‌ندی و هاوکاری له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێراقدا بۆ دامه‌زراندنی سه‌قامگیری و ئاسایش، به‌تایبه‌ت له ‌پرسی ئابووری و دابینکردنی پێداویستی ئابووریدا.''

(واحید باکۆزی)، بەرپرسی لقی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شنگال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''ماوەیەکە پەکەکە لە شنگال دەستی بە جووڵەی سیاسی لەگەڵ حەشدی شەعبی کردووە، چونکە ماوەی چەند ڕۆژ پێش ئیستا حەشد ڕایگەیاند، ڕێرەویان بۆ سووریا کردووەتەوە، ئەوان دەیانەوێت بەبێ گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان پەیوەندی لەگەڵ عێراق ببەستن، گومان دەکرێت ئەو سنوورەی پەکەکە و حەشد ببێتە ناوەندی قاچاغ بۆ ساغکردنەوەی هەرچی لە ناوچەکەدا مەترسیدارە و پەکەکەش ئەوەی دەوێت، بۆیە پەیەدەی هان داوە بۆ ناردنی خەڵکی چەکدار بۆ هاوکاریکردنی حەشد لەو سنوورە.''

(واحید باکۆزی) گوتیشی: ''بە حەشد و پەکەکەوە کار بۆ تێکدانی ئارامیی ناوچەکە دەکەن.''

هاوکات (ئیسلام حوسێن)، پەرلەمانتاری کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''پەکەکە و پەیەدە لە هەوڵدان شاند و نوێنەر بنێرن بۆ بەغدا، چونکە ناوە بە ناوە لە لایەن (مالیکی)یەوە دەستیان بەسەردا دەهێنرێت و دەیانەوێت لە شنگال و سنووری عێراق - سووریادا گرفت دروست بکەن.''

کارزان سەباح

هەواڵی پەیوەندیدار