ماجد شنگالی: هاوپەیمانان لە حەشدی شەعبی بێدەنگ نابن؛ نابێ لە شنگال بن
_-_Copy_(1)__2017_06_03_h15m34s31__HK.jpg)
شنگال-KDP.info- ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕایگەیاند، مانه‌وه‌ى حه‌شدى شه‌عبى له سنوورى قه‌زاى شنگال هیچ لایه‌ك قه‌بووڵی ناكات؛ نه حكوومه‌تى عێراق و نه هه‌رێم و نه هاوپه‌یمانانیش، چونكه هه‌رسێ لایه‌نەکە پێشتر ڕێككه‌وتنیان كردووه، به‌ڵام حه‌شدى شه‌عبى ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ى پێشێل كرد و، ئه‌مڕۆش ئه‌مەریكا هۆشداریى داوه، كه نابێ هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى زیاتر پێشڕه‌وى بكه‌ن.
(د. ماجد خه‌له‌ف شنگالى) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانـی ڕاگەیاند: ''پێشتر ڕێككه‌وتنى سێ قۆڵى له نێوان حكوومه‌تى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاوپه‌یماناندا كراوه، له‌باره‌ى ئه‌و ناوچانه‌ى كه مابوون بێنه ئازادكردن و ناوچه‌ى كوردستانین. تا حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به ئۆپه‌راسیۆن نه‌كردبوو، ڕێككه‌وتنه‌كه زۆرباش به‌ڕێوه ده‌چوو، به‌ڵام ئێستا ئه‌و ڕێككه‌وتنه له لایه‌ن حه‌شدى شه‌عبییەوە پێشێل كراوه و چاوه‌ڕێی ڕۆژانى داهاتوو ده‌بین، ئه‌گه‌ر حه‌شدى شه‌عبى له‌و ناوچانه پاشه‌كشه نه‌كه‌ن و به‌رده‌وام بن، ئه‌وا به هیچ شێوه‌یه‌ك لێیان قبووڵ ناكه‌ین و ده‌بێ لەوێ نه‌مێنن.''
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كه خه‌ڵكى شنگاله گوتی: ''ده‌بێ ئه‌و ناوچانه به هاوبه‌شى له نێوان هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراقدا بێنه پاراستن، چونكه هێزى فه‌رمین، تاکو دواتر به ڕیفراندۆم چاره‌نووسى به‌ڕێوبردنى ئه‌و ناوچانە دیارى بكرێت.''
(شنگالى) دەڵێت: ''مانه‌وه‌ى په‌كه‌كه و حه‌شدى شه‌عبى له سنوورى شنگال مه‌ترسییه و شنگالیان كردووەته ناوچه‌یه‌كى سه‌ربازى بۆ مه‌رامى خۆیان، بۆیه ئه‌مڕۆ زانیاریمان پێ گه‌یشتووه، ئه‌مەریكاش هۆشدارى داوه، كه نابێ هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى زیاتر پێشڕه‌وى بكه‌ن، چونكه دژى ڕێككه‌وتنه‌كه‌یه و به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان نییه و بوونه‌ته مه‌ترسى.''
(د. ماجد) گوتیشى: ''دواى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان ئێمه ده‌گه‌ڕێینه‌وه به‌غدا و ته‌ماشاى ئه‌نجامى ئه‌و پێشێلكارییانه ده‌كه‌ین، كه تاكه‌ى بارودۆخه‌كه وا ده‌بێت، ئێنجا زۆرمان قسه هه‌یه، کە بیكه‌ین، چونكه نه ئێزدى و نە توركمان و نە خه‌ڵكى سنووره‌كه و نە هیچ لایه‌نێك قبووڵی ناکەن، حه‌شدى شه‌عبى له ناوچه‌كەدا بمێنن، به‌ڵكو ده‌بێ هێزى ڕه‌سمى بێنە ئەوێ.''
نەشوان بەرزنجی




