سێرگی لاڤرۆڤ: په‌ره‌ی زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ین

سان پترسبۆرگ-KDP.info- له میانه‌ی دووه‌م ڕۆژی به‌شداریكردنی له كۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهانیدا له سان پترسبۆرگی ڕووسیا، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 2-6-2017 (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری له‌گه‌ڵ (سێرگی لاڤرۆڤ) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا كۆ بوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا (لاڤرۆڤ) خۆشحاڵیی خۆی به دووه‌م دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له سان پترسبۆرگ و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ڕووسیا ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی دا، كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن په‌ره‌ی زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كان بدرێت كه ڕه‌گ و ڕیشه‌ی مێژووییان هه‌یه و جه‌ختی له بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی باش له نێوان كۆمپانیاكانی بواری وزه‌ی ڕووسیا و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه.
ده‌رباره‌ی شه‌ڕی دژی تیرۆیش، وه‌زیری دده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ده‌ستخۆشی له خه‌ڵك و حكوومه‌ت و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد كه ڕۆڵێكی به‌رچاویان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و له‌ناوبردنی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی داعش هه‌بووه و، به پێویستی زانی هه‌موو لایه‌ك له شه‌ڕی دژی داعش له عیراق و سووریا هاوكار بن، له‌مباره‌یه‌شه‌وه خۆشحاڵیی خۆی بۆ ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه باشه نیشان دا كه له نێوان هه‌رێمی كوردستان و عیراقدا هه‌یه و پاڵپشتیی وڵاته‌كه‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به ڕێگه‌ی دیالۆگ دووپات كرده‌وه.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان خۆشحاڵیی خۆی به په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و مۆسكۆ ده‌ربڕی و باسی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش و ئه‌و قوربانیانه كرد كه هه‌رێمی كوردستان له‌و شه‌ڕه‌دا داویه‌تی و له‌مباره‌یه‌وه سوپاسی هاوكارییه‌كانی ڕووسیای كرد.
(نێچیرڤان بارزانی) جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه سه‌رباری ئه‌و باره سه‌خته‌ی به‌هۆی شه‌ڕی داعش، هاتنی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر، بڕینی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه، له‌گه‌ڵ دابه‌زینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا ڕووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان بووته‌وه، به‌ڵام توانیویانه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و سه‌ختییانه ببنه‌وه و به‌شێك له گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بارودۆخه‌كه به‌ره‌و باشتر بڕوات، بۆیه هاندانی كۆمپانیا ڕووسییه‌كانی به پێویست زانی بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان له بواری جیادا وه‌به‌رهێنان بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێیش، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێم ئاماژه‌ی دا، كه هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندیی باشی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێدا هه‌یه و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان په‌یوه‌ندییه‌كان بپارێزن و له داهاتووشدا له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌ی جیهان به تایبه‌تی ڕووسیا ئه‌و په‌یوه‌ندییانه فراواتر بكه‌ن.




