نێچیرڤان بارزانی و پووتن کۆ بوونەوە

رووسیا-KDP.info- هه‌ر له میانی دووه‌م ڕۆژی كۆڕبه‌ندی ئابووریی جهانیدا له سان پترسبۆرگی ڕووسیا، پاشنیوه‌ڕی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 2-6-2017 (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ (ڤلادمیر پووتن) سه‌رۆكی ڕووسیا كۆ بووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا (سه‌رۆك پووتن) خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ سان پترسبۆرگ ده‌ربڕی و جه‌ختی له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی ڕووسیا و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه به تایبه‌تی له بواری ئابووریدا. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا هه‌رێمی كوردستان ڕووبه‌ڕووی تیرۆرستان بووه‌ته‌وه كه گرفتێكه ڕووبه‌ڕووی هه‌موو جیهان بووه‌ته‌وه و سه‌ركه‌وتوانه ئه‌و شه‌ڕه‌ی به‌ڕێوه‌بردووه .
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی له بواری وزه‌دا (سه‌رۆك پووتن) ئاماژه‌ی به‌وه دا كه پاڵپشتی له‌و ڕێككه‌وتنه ده‌كات كه له نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆمپانیاكانی بواری نه‌وتی ڕووسی واژۆ كراون و ئاماده‌ییی خۆی بۆ به‌رده‌وامیی ئه‌و پاڵپشتیه و پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ڕووسیا له داهاتوودا نیشان دا.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و پێشوازیه گه‌رمه‌ی كرد و خۆشحاڵیی خۆی به فراوانبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ڕووسیا ده‌ربڕی. سه‌باره‌ت به شه‌ڕی داعش‌یش كه به‌هۆیه‌وه هه‌رێمی كوردستان ڕووبه‌ڕووی بارودۆخێكی سه‌خت بووه‌وه و پێشمه‌رگه سه‌ركه‌وتوانه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و گروپه تیرۆرستییه بووه‌وه، سوپاسی هاوكارییه‌كانی ڕووسیای كرد.
سه‌رۆكوه‌زیران ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ڕووسیا له هه‌موو بواره‌كاندا نیشان دا و دووپاتی كرده‌وه كه له پشتگیریكردنی ئه‌و كۆمپانیا ڕووسییانه به‌رده‌وام ده‌بن كه له بواری وزه‌دا له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن یان نیازیان هه‌یه له داهاتوودا وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.




