رەجەب: ئەوەی لە بەغدا بۆ مالیکی رەوایە لە هەولێردا بۆی هێڵی سوورە
__2017_06_02_h14m24s37__HK.jpg)
هەولێر-KDP.info- (موسڵیح ڕەجەب) ئەندامی سەركردایەتی حزبی سوسیالیست دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، (نووری مالیكی) عێراقی وێران و تاڵان كردووە و بەردەوامیش دژایەتی هەرێمی كوردستان دەكات، بەڵام ئەوەی لە عێراق بۆی دەچێتە سەر لە هەرێمی كوردستان بۆی ناچێتە سەر، ئەگەر سەربەخۆ بین كەسانی وەك ( نووری مالیكی) ناتوانن دەست بۆ هەرێمی كوردستان درێژ بكەن و بەرامبەر بە ئێمە بوەستنەوە.
(موسڵیح ڕەجەب) ئەندامی سەركردایەتی حزبی سوسیالیست دیموكراتی كوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: رۆژ بۆ رۆژ دوژمنانی كورد زیاتر دەبن و پلان بۆ گەلی كورد دادەنێن، لێدوانەكانی (نووری مالیكی) بە شتێكی غەریب نازانم، چونكە ئەو كەسە هەر لەو كاتەی هاتە سەر حوكم تا ئەمڕۆ بەردەوام دژایەتی هەرێمی كوردستانی دەكات و عێراقی تاڵان و وێران كردووە، بەڵام ئەوەی لە بەغدا بۆی دەچێتە سەر لە هەولێردا بۆی ناچێتە سەر و هێڵی سوورە، گەلی كورد لێیناگەڕێ تەنانەت لەیەك بست خاكی كوردستانیشدا نزیك ببێتەوە.
گوتیشی: چاوی بە سەركەوتنەكانی هەرێمی كوردستان هەڵنایەت، لێرەدا ئەوە هانمان دەدات كە ئێمە یەكڕیز و یەكگرتوو بین، بۆ ئەوەی ئێمە بتوانین ریفراندۆم لە هەرێمی كوردستان ئەنجام بدەین و سەربەخۆ بین، چونكە ئەگەر سەربەخۆ بین كەسانی وەك ( نووری مالیكی) ناتوانن دەست بۆ هەرێمی كوردستان درێژ بكەن و بەرانبەر بە ئێمە بوەستنەوە".
ڕابین شێروانی




