٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەمزە مەغدید: پێدەچێ ژمارەی مووچەخۆرانی کەمئەندام ببێ بە ٧٥ هەزار

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  گوتەبێژی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان (هەمزە مەغدید) دەڵێ، پێدەچێ ژمارەی کەمئەندامان لە ١٠٧ هەزار مووچەخۆرەوە ببێ بە ٧٥ هەزار مووچەخۆر، بەگوێرەی ئەو پشکنیانەی کە بۆیان ئەنجام دەدرێ.

(ھەمزە مەغدید) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت، "پشکنینی کەم ئەندامان تەنیا لەھەڵبجە، کەلار و سۆران ماوە و شوێنەکانی دیکە هەمووی تەواوبووە، بۆیە تا مانگی هەشت ئەنجامەکەی ئاشکرا دەبێ کە چەند کەس لەو پشکنینەدا دەرچووە و چەندیش لێی  دەرنەچوون.
ئاماژەیشی بە ئاماری کەمئەندامان دا کە لە سەرەتایی بە ئەلکترۆنیکردنی ناوەکانیان ژمارەیان ١٢٢ هەزار کەمئەندام بووە، بەڵام بۆ خۆتۆمارکردن ١٥% نەهاتوون و هەر فۆڕمیشیان وەرنەگرتووە، پێدەچێ کە ١٥%ـیش لە پشکنین دەرنەچن بۆیە وای پێشبینی دەکەین کە ژمارەی مووچەخۆرانی کەمئەندامان ببێ بە ٧٥ هەزار مووچەخۆر.
گوتیشی، حکوومەتی هەرێمی کوردستان مانگانە بڕی ٩ ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دینار دەداتە ١٠٧ هەزار کەمئەندام، بۆیە کە پشکنین تەواو دەبێ و ژمارەی کەمئەندامان ببێ بە ٧٥ هەزار، ئەوا مووچەی کەمئەندامان زیاددەبێ، چونکە ئەو بڕە پارەیە دەدرێتە ٧٥ هەزار کەمئەندامەوە.'

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار