کەمال کەرکووکی: شەوی دوێنێ گورزێکی دیکە لە داعش وەشێندرا

کەرکووک-KDP.info- بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووك )د.کەمال کەرکووکی) دەڵێ، شەوێ دوێنێ گورزێکی دیکە لە داعش وەشێندرا و تیمێکی دیکەی تیرۆریستان کوژران.
بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووك )د.کەمال کەرکووکی) رایگەیاند، "شەوی رابرد سەعات (٩،٤٠) خولەک لەسەر بنەمای زانیاری تیمی هەواڵگری میحوەر و تیمی هاوپەیمانان و بە هەماهەنگی ژوری عەمەلیات فڕۆکەکانی هاوپەیمان مۆڵگەیەکی تیرۆریستانی داعشیان لە کواز عارەب بەسەختی بۆردومان کرد. لە بۆردومانەکەیشدا تیمێکی تیرۆریستان کوژران و کۆگای چەك و ئەو عیتادی ئامادەیان کردبوو تەقێندرایەوە و ئاگری گرت و سووتا. "




