نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆكی كۆمپانیای گاز پرۆم نه‌فت كۆبوونه‌وه

رووسیا-KDP.info- له چوارچێوه‌ی به‌شداریكردنی له كۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهانی له شاری سان پترسبۆرگی ڕووسیا، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ١-٦-٢٠١٧ (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌لكسه‌نده‌ر دیوكۆڤ سه‌رۆكی كۆمپانیای گاز پرۆم نه‌فتی ڕووسی و ستافی كۆمپانیاكه كۆبووه‌وه.
له دیداره‌كه‌دا (دیوكۆڤ) خۆشحاڵیی خۆی به دیداری به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌وان كاره‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌كی باش و ڕێك‌وپێك ئه‌نجام داوه و ئاماده‌ییشیان هه‌یه له داهاتوودا كار و چالاكییه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستاندا فراوانتر بكه‌ن.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان خۆشحاڵیی خۆی به دیداری سه‌رۆكی كۆمپانیای گاز پرۆم نه‌فت نیشان دا و سوپاسی كردن كه له ڕابردوودا و له كاته سه‌خته‌كاندا له هه‌رێمی كوردستان كاریان كردووه و له كاتی هه‌ڕه‌شه و هێرشه‌كانی داعشدا كوردستانیان جێنه‌هێشووه و له‌سه‌ر كاره‌كانیان به‌رده‌وام بوون.
ئامادەییی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ هه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه‌یان ده‌ربڕی بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا كاره‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان فراوانتر بكه‌ن و له ناوچه و بواری جیاجیادا كاره‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بده‌ن.




