٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قایمقامی چۆمان: چەکدارانی پەکەکە مەترسییان لەسەر ٢٠ گوندی باڵەکایەتی دروست کردووە

سەرچاوە: KDP.info

چۆمان-KDP.info-  قایمقامی چۆمان دەڵێ، بوونی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە سنووری شارۆچكەی چۆمان بووەتە مەترسی لەسەر زیاتر لە 20 گوندی سنووری شارۆچكەكە و، باج و سەرانەش لە هاووڵاتییان و ڕەوەند و كۆچەرەكان وەردەگرن.

(ئەحمەد قادر)، قایمقامی شارۆچكەی چۆمان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: ''پەكەكە بووەتە گرفت بۆ 20 گوندی دەڤەری باڵەكایەتی، كە بوونەتە هۆی ئاوەداننەكردنەوەی گوندەكان و نەگەیشتنی خزمەتگوزاری بۆ ئەو ناوچانە.''

قایمقامی شارۆچكەی چۆمان گوتیشی: ''كۆچەر و ڕەوەندەكان دەستیان كردووە بە كۆچ لە گەرمیانەوە بۆ كوێستانەكان. ئەو جووتیار و ئاژەڵدارانەی ڕوو لەو گوندانە دەكەن، كە لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی پەكەكەدان، ساڵانە لە لایەن پەكەكەوە باج و سەرانەیان لێ وەردەگیرێت، ئەوەش نیگەرانیی لای هاووڵاتییان و كۆچەڕ و ڕەوەندەكان دروست كردووە.''

ڕابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار