٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەو ئۆتۆمبێلانەی تابلۆیان نییە، تابلۆیان پێ دەدرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، حەفتەی دابێ ئەو ئۆتۆمبێلانەی تابلۆیان نییە، یان ھەڵگری تابلۆی بیانین، تۆمار دەكرێن و تابلۆیان پێ دەدرێت.

(د. سامی جەلال)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: ''وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ڕێنمایی دەركردووە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە تابلۆیان نییە، یان ژمارە كاتین، یان ھەڵگری تابلۆی بیانین، دەكرێنە ھەمیشەیی و تابلۆیان پێ دەدرێت، بە مەرجێك مۆدێلیان لە سەرووی ٢٠٠٠ـەەوە بێت و لە ھیچ پارێزگایەكی ھەرێم تۆمار نەكرابن، هەروەها ئەوانەی بیانی بن، لە دەروازەی فەرمییەوە ھاتبنە ھەرێمی كوردستان.''

(جەلال) ڕوونیشی كردەوە: ''حەفتەی دابێ ڕێنماییەكان لە ڕۆژنامەی وەقائیعی كوردستاندا بڵاو دەكرێنەوە و خاوەنی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە دەتوانن بۆ كاری پێویست سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی ھاتوچۆ بكەن.''

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار