٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پرسە و سەرەخۆشیی مەكتەبی سیاسیی پارتی بۆ كۆچی دوایی تێكۆشەر عەزیز محەممەد

سەرچاوە: KDP.info

 

بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی تێكۆشەر و سیاسەتمەداری ناوداری گەلەكەمان (عەزیز محەممەد)ـمان پێ گەیشت، بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە تێكۆشەرەكەی و تێكڕای كەسوكار و دۆست و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو و گەلەكەمان دەكەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین و ئومێدەوارین خوای گەورە سەبر و ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێ.

 مامۆستا (عەزیز محەممەد) كەسایەتییەكی تێكۆشەر و دۆستی دێرینی (بارزانی نەمر) و خەباتكارێكی دیاری گەلەكەمان بوو، بە درێژایی كاروانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی و دیموكراسی گەلانی كوردستان و عێراق رۆڵی دیار و كاریگەر بووە و تەمەنی خۆی لە پێناو بەدیهاتنی مافە رەواكانی گەلەكەمان تەرخان كردبوو چ وەك كەسایەتییەكی سیاسی و چ وەك سكرتێری حزبی شیوعی عێراقی، لەو رێگایەیشدا خزمەتێكی زۆری دۆزی گەلەكەمان و كێشە رەواكەی كردووە، بۆیە هەوڵ و كۆشش و تێكۆشانی مایەی شانازی و رێز و پێزانینە و لەدەستدانیشی زیانێكی گەورەیە.

جارێكی دیكە سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەكەی دەكەین و داواكارین لە خوای گەورە گیانی كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.

 

انالله وانا الیە راجعون

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان

1/6/2017

هەواڵی پەیوەندیدار