نێچیرڤان بارزانی، هێرشە تیرۆرستییەكەی كابول سەركۆنە دەكات

هەولێر-KDP.info- (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە پەیامێكدا هێرشە تیرۆرستییەكەی دوێنێی كابولی ئیدانە كرد كە بە دەیان كەس تێیدا بوونە قوربانی و هاوخەمیی خۆی بۆ گەل و حكوومەتی ئەفغانستان و كە سوكاری قوربانیان دەربڕی.
ئەمە دەقی پەیامەكەیە:
زۆر بە توندی ئەو هێرشە تیرۆرستییە سەركۆنە دەكەین كە سەرلەبەیانیی دوێنێ گەڕەكی دیپلۆماسی لە كابولی پایتەختی ئەفغانستان كردە ئامانج و تێیدا بەداخەوە بە دەیان كەس گیانیان لە دەست دا و بە دەیانی دیكەیش بریندار بوون.
سەرەخۆشی و هاوخەمیی قووڵمان لەگەڵ خانەوادە و كەسوكاری قوربانیان و گەل و حكوومەتی ئەفغانستان ڕادەگەیەنین، هیوای زووچاكبوونە بۆ برینداران دەخوازین. هیوادارین كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەنگاوی زیاتر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و بیری تاریكیان و لەناوبردنی تیرۆریستان بنێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان
1/6/2017




