٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كاكەیی: تیمەكانمان 80 بۆمبیان پووچەڵ كردۆته‌وه‌ لەگەڵ لەناوبردنی (2) بۆمبی كیمیایی

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- فەرماندەیەك لە ئەندازەی پشتیوانیی یەكی هێزی پێشمەرگەی كوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەی مانگی ئایاردا توانیویانە نزیكەی 80 بۆمبی چێندراوی داعش پووچەڵ بكەنەوە.

لیوا (مەحموود كاكەیی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت، "سەرجەم تیمەكانمان تاوەكو ئێستا لە ئەركەكانیان بەردەوامن بۆ خاوێنكردنەوەی خاكی پیرۆزی كوردستان لە مین و بۆمبی تیرۆریستانی داعش، لە ڕێككەوتی ( 1-5 تا 31-5-2017)ـیش، توانیومانە (80) بۆمبی چێندراوی تیرۆریستانی داعش پووچەڵ بكەینەوە، لەگەڵ لەناوبردنی (2) بۆمبی كیمیایی، هەروەها پاككردنەوە و پشكنینمان بە درێژایی (240) كم بۆ رێگاوبانەكان كردووە".

(كاكەیی) دەشڵێ، "چالاكییەكانی ئەم مانگەمان، لە میحورەكانی رۆژئاوای كەركووك و میحوەری مەخموور بووە ".

 

نەشوان بەرزنجی

 

هەواڵی پەیوەندیدار