٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی: عەزیز محەممەد كەسایەتییەكی نیشتمانپەروەر و ئازادیخواز بوو

سەرچاوە: KDP.info

 

هه‌ولێر-KDp.info-  ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌، (عەزیز محەممەد) كەسایەتیی سیاسیی نێوداری كوردستان و سكرتێری حیزبی شیوعیی عێراق بۆ ماوەی چەندان ساڵ، لە شاری هەولێر كۆچی دوایی كرد. بەم بۆنە خه‌مناكه‌وە (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می ئاراستەی بنەماڵە و حیزبی شیوعیی كوردستان و عێراق كرد، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بنەماڵەی بەڕێز عەزیز محەممەد،
كۆمیتەی ناوەندیی هەردوو حیزبی شیوعیی كوردستان و حیزبی شیووعیی عیراق،

هەواڵی كۆچی دواییی به‌ڕێز عەزیز محەممەد، تێكوشەر و كەسایەتیی نێوداری كوردستان و عێراق، مایەی خەمگینییه‌. بەو بۆنەوە خه‌مناكه‌وه پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز وكەسوكار و هەموو لایەنگرانی ڕێبازەكەی دەكەین.

به‌ڕێز عەزیز محەممەد، وەك كەسایەتییەكی نیشتمانپەروەر و ئازادیخواز، ڕۆڵێكی بەرچاوی هەبووە لە بزووتنەوەی سیاسیی عیراقدا لە دژی دیكتاتۆری و خەباتێكی سەختی لەپێناو ئازادی و دیموكراسیدا لە عیراق ئه‌نجام دا، لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستانیش لە ڕۆژە سەختەكانی خەباتی گەلی كوردستاندا بۆ مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانی، ڕۆڵێكی بەرچاوی هەبووه. لە چوارچێوەی بەرەی كوردستانی و دەستكردن بە پرۆسەی دیموكراسی لە كوردستاندا لە دوای ڕاپەڕینی1991، بەشدارییەكی بەرچاوی هەبووه.


سه‌بووری بۆ خانه‌واده و که‌سوکاری ده‌خوازم، هیوادارم دوایین خه‌میان بێت.

نێچیرڤان بارزانی
سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان
31/5/2017

هەواڵی پەیوەندیدار