جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نه‌كه‌سه و نه‌شئه‌ت زازا ئازاد كران

ڕۆژئاواى كوردستان -KDP.info- ئه‌ندامى كۆمیته‌ى سیاسیى یه‌كێتیى كورد له سووریا ڕایگەیاند، ئه‌مڕۆ، چوارشه‌ممه (فه‌سله یووسف) جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نیشتمانیى كورد – سووریا و (نه‌شئه‌ت زازا)، كه له زیندانى په‌یه‌دەدا بوون، ئازاد كران.
(نه‌واف حه‌سه‌ن ڕه‌شید) ئه‌ندامى كۆمیته‌ى سیاسیى یه‌كێتیى كورد له سووریا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: ''به‌یانیى ئه‌مڕۆ، چوارشه‌ممه، (فه‌سله یوسف)، جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نیشتمانیى كورد - سووریا و هه‌روه‌ها (نه‌شئه‌ت زازا) ئازاد كران، كه له كاتى كردنه‌وه‌ى باره‌گاى ئه‌نجومه‌نى نیشتمانیى كورددا له‌گه‌ڵ 13 سه‌ركرده‌ى تر‌ى ئه‌نه‌كه‌سه له لایه‌ن په‌یه‌دەوە ده‌ستگیر كران.''
(نه‌واف) گوتیشى: ''هێشتا ژماره‌یه‌ك سه‌ركردەی ئێمه، له‌وانه (به‌شار ئه‌مین) و (سلێمان ئۆسۆ) و (موحسن تاهیر) و (نافع عه‌بدولڵا)، كادیر و ئه‌ندامانى تر‌ى ئه‌نه‌كه‌سه له زیندانه‌كانى په‌یه‌ده‌دا ماون و ڕۆژانه‌ش زیاد و كه‌م ده‌بن، کە هیواداراین ئه‌وانه‌ى تریش بێنه ئازادكردن.''
نه‌شوان به‌رزنجى




