"سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ ڕووسیا زۆر ڕەهەند دەگرێتەوە"
__2017_05_31_h15m43s22__HK.jpg)
رووسیا-KDP.info- نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕووسیا باس لە سەردانی (نێچیرڤان بارزانی) بۆ ڕووسیا دەکات و دەڵێت، لەسەردانەکەدا کۆمەلێک دیداری گرینگ بەڕێوە دەچن.
(د. خۆشەوی مەلا ئیبراهیم)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''شاندێکی باڵای کوردستان بە سەرۆکایەتیی (نێچیرڤان بارزانی)، سەرۆکی حکوومەت و (سەفین دزەیی)، گوتەبێژی حکوومەت و (عەلی سندی)، وەزیری پلاندادان و (ئاشتی هەورامی)، وەزیری سامانە سروشتییەکان و (زیرەک کەمال)، ڕاوێژکاری سەرۆکی حکوومەت، بە مەبەستی بەشداری لە کۆڕبەندی ئابووریی (سانت پیترسبۆرگ)دا سەردانی ڕووسیا دەکەن.''
(د. خۆشەوی مەلا ئیبراهیم) گوتیشی: ''سەردانەکە زۆر ڕەهەند دەگرێتەوە، چونکە چاویان بە (سێرگی لاڤرۆڤ)، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دەکەوێت، لەوێش زۆر باس تاوتووێ دەکرێت. کۆمەڵێک دیداری گرینگی ئابووری و سیاسیش بەڕێوە دەچێت.''
پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئاشکرای کردبوو، کە بۆ بەشداریکردنیان لە کۆڕبەندی ئابووریی (سانت پیترسبۆرگ)دا، دیدارێک لە نێوان سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ڕووسیادا بەڕێوە دەچێت.
کارزان سەباح هەورامی




